ئەمریکا 11 درۆنی حوسییەکانی تێکشکاند



شەوی ڕابردوو لە دەریایی سوور ١١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانى حوسییەکان تێکشکێنرا، کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکانەوە ئاڕاستەی کەشتییەکانی ئەمریکا کرابوون.

فەرماندەی ناوەندی ئەمریکی (سێنتکۆم)  و حوسییەکانی یەمەن دوو ڕاگەیاندراوی جیایان لە بارەی پێکدادانەکانی نێوانیان لە شەوی ڕابردوودا بڵاوکردەوە.

فەرماندەی ناوەندی ئەمریکی (سێنتکۆم) بڵاوی کردەوە، “شەوی ڕابردوو لە دەریایی سوور ١١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانى حوسییەکانمان تێکشکاند، کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکانەوە ئاڕاستەی کەشتییەکانمان کرابوو”.

حوسییەکانیش ئاماژەیان بەوەدا، شەوى ڕابردوو هێرشمان کردە سەر دوو کەشتی ئەمریکا و هاوپەیمانان، کە یەکێکیان کەشتییەکی سەربازی بوو.

دوای ٧ی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو، و پاش سەرهەڵدانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل، حوسییەكانی یەمەن پشتیوانی خۆیان بۆ حەماس دووپات كردەوە و ڕایانگەیاند، لە دەریایی سوور هەر كەشتییەكی ئیسرائیل یان وڵاتانی دیكە بەرەو ئیسرائیل بچێت دەیكەنە ئامانج.

کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە
پێشت کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە
پێشبینی دەکرێت ئێران هێرشی مووشکی بکاتە سەر ئیسرائیل
دواتر پێشبینی دەکرێت ئێران هێرشی مووشکی بکاتە سەر ئیسرائیل
ەیوەندیدار