پێشبینی دەکرێت ئێران هێرشی مووشکی بکاتە سەر ئیسرائیل



میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، “هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل لەلایەن ئێران یان هاوپەیمانەکانییەوە ، بە بەکارهێنانی مووشەک ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوە، و ڕەنگە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕووبدات”.

بلومبێرگ لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکان لە هەواڵگری ئەمریکی و ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، “ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی پێیان وایە کە هێرشی گەورەی مووشەکی یان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ئێران یان ئەو هێزانەی سەر بەون بۆ سەر ئامانجە سەربازی و حکومییەکان لە ئیسرائیل نزیکە”.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە “پێشبینی هێرشێک بە بەکارهێنانی مووشەکی ورد لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەکەن”.

بلومبێرگ لە زاری سەرچاوەیەکی کە ناوی نەهێنراوە، بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنی هەواڵگریی ئەمریکا و ئیسرائیل، ئاماژەی بەوەداوە “هێرشەکە تەنها پەیوەندی بە کاتەوە هەیە، نەک ئەوەی ڕوودەدات یان نا”.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانی ئیسرائیل ئاگادارکراونەتەوە، کە ڕەنگە هێرش بکرێتە سەر حکومەت و دامەزراوە سەربازییەکانی ئیسرائیل، بەڵام ئامانجە مەدەنییەکان ناکرێنە ئامانج و ئیسرائیلیش لە بەرامبەردا هاوپەیمانەکانی ئاگادارکردووەتەوە، کە چاوەڕێی هێرشەکە دەکات پێش ئەوەی زەمینەیەکی نوێ دەستپێبکات هێرشکردنە سەر بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی لە ڕەفەح لە باشووری کەرتی غەززە.

دوێنێ چوارشەممە، عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران هەڕەشەکانی نوێکردەوە بۆ سزادانی ئیسرائیل، و ڕایگەیاند، “دەبێت سزا بدرێت و سزا دەدرێت”

دووشەممەی ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێران کوژرانی دوو لە ڕاوێژکاری سەربازی و پێنج ئەفسەری یاوەری لە سوریا ڕاگەیاند، ئەمەش دوای هەڵکوتانە سەر کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق لەلایەن ئیسرائیلەوە.

وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی بۆ سەر باڵەخانەی کونسوڵخانەی ئێران لە دیمەشقی پایتەختی سوریا دەستپێکردووە، کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی هەموو ئەوانەی لەناوەوە بوون.

هاوکات ئایدی کوهن لە تۆڕی ئێکس وێنەیەکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی

“وا هاتین فارس”.

ئەمریکا 11 درۆنی حوسییەکانی تێکشکاند
پێشت ئەمریکا 11 درۆنی حوسییەکانی تێکشکاند
جارێکیتر نرخی نەوت گەیشتەوە سەرو ٩٠ دۆلار
دواتر جارێکیتر نرخی نەوت گەیشتەوە سەرو ٩٠ دۆلار
ەیوەندیدار