نرخی كەپر و ڤێلاكانی دوكان بۆ ڕۆژانی جەژن دیاریكرا



بەڕێوبەری گەشتوگوزاری دوکان ئاشكرای دەكات، نرخی كەپرەكانی دوكان لەنێوان 25 بۆ 60 هەزار دیناردایە و نرخی کابینەی VIP دوو نهۆمی، کە شوێنی پێنج خێزان دەبێتەوە لەنێوان 350 بۆ 400 هەزار دیناردایە.

ڕێژین رەئوف، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری دوکان ڕایگەیاندووە، ئامادەکاریی تەواویان کردووە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران و سەردانیکەران، لە ڕۆژانی جەژندا چاودێری نرخی و خزمەتگوزارییەکانیش دەکەن.

ڕاشیگەیاندووە، ئیدارەی قەزای دوکان و کۆمەڵەی میوانخانەکان، نرخی کەپر و کابینە گەشتیارییەکانیان دیاریکردووە و نرخی یەک کەپر لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان لە نێوان 25 بۆ 60 هەزار دیناردایە و نرخی مانەوە بۆ 24 کاتژمێر لە کابینەی ئاسایی لە نێوان 100 بۆ 150 هەزار دیناردایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی کابینەی VIP دوو نهۆمی، کە شوێنی پێنج خێزان دەبێتەوە، لەنێوان 350 بۆ 400 هەزار دیناردایە، کابینەش هەیە کەپری لەگەڵدایە و نرخەکەی دەگاتە 200 هەزار دینار.

دەشڵیت: “لە ڕۆژانی جەژنی ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 100 هەزار گەشتیار و سەرانیکەر ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی دوکان کردبوو، بۆ جەژنی ئەمساڵیش پێشبینی دەکەن ژمارەی سەردانیکەران بگاتەوە ئەو ژمارەیە و زۆرینەی گەشتیارەکانیش لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە هاتوون”.

مەسرور بارزانی: هیوادارین ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ بۆ مووچە بەردەوام بێت
پێشت مەسرور بارزانی: هیوادارین ڕێككەوتن لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ بۆ مووچە بەردەوام بێت
مزرە سێو کە لەم وەرزەدا زۆر خواستی لەسەرە سوودی چییە؟
دواتر مزرە سێو کە لەم وەرزەدا زۆر خواستی لەسەرە سوودی چییە؟
ەیوەندیدار