یارییە ئاگرینەکانی چامپیۆنزلیگ دەستپێدەکەنەوە



ئەمشەو چامپیۆنزلیگ بە دووی یاری ئاگرینی چارەکی کۆتایی دەستپێدەکاتەوە.

بڕیارە کاتژمێر 10ی ئەمشەو بە کاتی هەولێر، یانەی ڕیال مەدرید لە یاری چوونی چارەکی کۆتاییدا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی مانچستەر سیتی بکات.

تا ئێستا 12 ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هەردوو یانەدا ڕووییداوە کە پێنجیان بە بردنەوەی مانچستەر و چوار بردنەوەی ڕیاڵ و سیانیشیان بە یەکسانبوون کۆتاییان هاتووە، بەڵام ئەمجارە ڕیاڵ دەیەوێت تۆڵەی شکستەکەی ساڵی ڕابردووی بکاتەوە.

هەر کاتژمێر 10ی ئەمشەو، بەڵام لە یاریگای ئیمارات، یانەی ئارسیناڵ میوانداری بایرن میونشن دەکات کە تا ئێستا 10 یارییان لە دژی یەکتر ئەنجامداوە.

ژمارەکان وا دەردەخەن یارییەکەی ئەمشەو بۆ ئارسیناڵ ئاسان نەبێت کە بە درێژایی ئەو 10 یارییەی ڕابردوویان، شەش جار لە بەرامبەر یانە ئەڵمانییەکەدا شکستی هێناوە، سێ یاریشی بردووەتەوە و لە یەک یاریشدا یەکسان بوون.

دەروازە سنوورییەکان لە ڕۆژانی جەژن بۆ گەشتیاران کراوە دەبن
پێشت دەروازە سنوورییەکان لە ڕۆژانی جەژن بۆ گەشتیاران کراوە دەبن
گەشتوگوزار: تا کۆتای جەژن زیاتر لە ٥٠ هەزار گەشتیار دێنە سلێمانی
دواتر گەشتوگوزار: تا کۆتای جەژن زیاتر لە ٥٠ هەزار گەشتیار دێنە سلێمانی
ەیوەندیدار