گەشتوگوزار: تا کۆتای جەژن زیاتر لە ٥٠ هەزار گەشتیار دێنە سلێمانی



گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەبۆنەی جەژنەوە نزیکەی ٢٥ هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنووری پارێزگای سلێمانی، پێشبینیی هاتنی گەشتیاری زیاتریش دەکرێت.

ئارام شوانى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى گەشتوگوزارى سلێمانى لە لێدوانێکیدا بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە ٢٥ هەزار گەشتیار هاتوونەتە سنووری پارێزگای سلێمانی و ڕێژەکەش لە زیادبووندایە، پێشبینی دەکەین تا کۆتای جەژن بگاتە نزیکەی ٥٠ هەزار گەشتیار.

ئاماژەی بەوەکرد، ٪٩٠ ئەو گەشتیارانە لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هاتوون، ڕێژەکەی تریشی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتوون، بە گشتی بەراورد بە ساڵی ڕابردوو هەمان ئاستە.

باسی لەوەشکرد، گەشتیارەکان سەرەتا لە سەنتەری شارەکان دەمێننەوە و دواتر ڕوو لە شوێنە گەشتیارییەکانی وەک دوکان و ئەحمەد ئاوا دەکەن، بۆ نموونە ئەگەر هەفتەیەک بمێننەوە ئەوا چوار ڕۆژی لەناو سەنتەری سلێمانی دەبن و سێ ڕۆژەکەی دیکەش ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەکان دەکەن.

یارییە ئاگرینەکانی چامپیۆنزلیگ دەستپێدەکەنەوە
پێت یارییە ئاگرینەکانی چامپیۆنزلیگ دەستپێدەکەنەوە
نرخی نەوت و زێڕ بەرزبووەوە
دوات نرخی نەوت و زێڕ بەرزبووەوە
پەیوەندیدار