دەروازە سنوورییەکان لە ڕۆژانی جەژن بۆ گەشتیاران کراوە دەبن



لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازە سنوورییەکان ئاسایی دەبێت، هاتووچۆی بازرگانیش بۆ ماوەی ڕۆژێک دەوەستێت.

بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان، ڕۆژی چوارشەممە هاتووچۆی بازرگانی لە دەروازەکانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت و هاتووچۆی گەشتیاران ئاسایی دەبێت، بەڵام جووڵەی بازرگانی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل لەگەڵ تورکیا بەردەوام دەبێت.

مەریوان کەریم، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ، یەکێک لە دەروازەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ڕایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە سبەی چوارشەممە، واتە رۆژی یەکەمی جەژن، هاتووچۆی بازرگانی بۆ ماوەی 24 کاژێر لەگەڵ وڵاتی ئێران ڕادەگیرێت، بەڵام هاتووچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت.

وتیشی، لە دووەم ڕۆژی جەژنەوە هەموو هاتووچۆکان بە بازرگانی و گەشتیارییەوە ئاسایی دەبنەوە.

پەروێزخان، یەکێکی دیکەیە لە دەروازە سنوورییەکان هەرێمی کوردستان و ئێران، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم بازرگان و شۆفێران و نووسینگە و کاسبکارانی نێو حەرمی دەروازەکەمان دەکەینەوە، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز هاتووچۆی بازرگانی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر ڕادەگیرێت.

سێ دەروازەی فەرمی و نێودەوڵەتیی لەنێوان هەرێمی کوردستان و رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا هەن، ئەوانیش پەروێزخان لە سنووری گەرمیان، حاجی ئۆمەران لە سنووری پارێزگای هەولێر و باشماخ لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

یەکەم ڕۆژی جەژن باران دەبارێت و هەورەبروسکە چالاک دەبێت
پێشت یەکەم ڕۆژی جەژن باران دەبارێت و هەورەبروسکە چالاک دەبێت
یارییە ئاگرینەکانی چامپیۆنزلیگ دەستپێدەکەنەوە
دواتر یارییە ئاگرینەکانی چامپیۆنزلیگ دەستپێدەکەنەوە
ەیوەندیدار