ئێران باڵیۆزخانەیەکی نوێ لە دیمەشق دەکاتەوە



وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنێ لە سەردانێکیدا بۆ دیمەشق، بینایەکی نوێی بۆ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق کردەوە.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنێ گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا و لەگەڵ گەیشتنیشیدا بینای نوێی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی کردەوە، ئەوەش دوای بۆردوومانەکەی هەفتەی ڕابردووی ئیسرائیل دێت.

لە یەکی ئەم مانگەدا ئیسرائیل بینایەکی سەر بە باڵیۆزخانەی ئێرانی لە دیمەشق بۆردوومانکرد و بە تەواوەتی وێرانی کرد، دوو فەرماندەی دیاری سوپای پاسدارانی ئێران و پێنج ئەفسەری دیکەی کوشت.

ئاژانسی سانا بڵاویکردەوە، بە ئامادەبوونی فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، بینای نوێی باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق کرایەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیران ئەلمیقداد و عەبدوڵڵاهیان سەردانی یەکێک لەو بریندارانەیان کرد کە لە هێرشەکەی ئیسرائیل برینداربوو.

بانکی ڕافیدەین قەرز دەداتە دەرچووانی زانکۆ
پێشت بانکی ڕافیدەین قەرز دەداتە دەرچووانی زانکۆ
بزووتنەوەی ئیسلامی: تا دۆخەکە بەمشێوەیە بێت بەشداری هەڵبژاردن ناکەین
دواتر بزووتنەوەی ئیسلامی: تا دۆخەکە بەمشێوەیە بێت بەشداری هەڵبژاردن ناکەین
ەیوەندیدار