سودانی و سەرۆكی كۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی كوردستان كۆبوونەوە



سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەربارەی پرسی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دوو شەممە، محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و لێپرسراوی فەرمانگەی هەڵبژاردن کرد.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە هەوڵ و ڕێکارەکانی کۆمسیۆن کرا سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و پێویستی تێپەڕاندنی هەموو ئەو کێشانەی دێنە بەردەم کارەکانی کۆمسیۆن.

جەختیشی كردۆتەوە، گفتوگۆ كراوە لەسەر میکانیزمە یاساییەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە، کە بە شەفافیەت ئەنجام بدرێت و دادپەروەری و خواستەکانی گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەدی بهێنێت.

کەشناسی:سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت
پێت کەشناسی:سبەینێ بارانبارین بەردەوام دەبێت
وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی مووچە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
دوات وەزارەتی دارایی بۆ دابەشكردنی مووچە ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
پەیوەندیدار