بارانی بەخوڕ هەرێم دەگرێتەوە و ڕەشەبا هەڵدەكات



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، قۆناغی دووھەمی تەرزە و باران و ھەورە بروسکە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و خێرایی با چالاك دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی سێ شەممە 9/4/2024 ئاسمانی ھەرێمی کوردستان ساماڵ و دوای نیوەرۆ بەزۆری ئەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و تاوە بارانی کەم و بروسکە لەھەندێ ناوچەدا بەدیاری نەکراوی ئەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 3 تا 4 پلە بەرزدەبێتەوە.

ڕوونیشی كردەوە، لەکاتەکانی سبەی ئێوارە و شەودا قۆناغی دووھەمی ناجێگیری کەشوھەوا لەئەنجامی کاریگەری ھەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و دەریای سپی ناوەڕاست بۆ سەر ناوچەکانمان شەپۆلێکی ھەورە بروسکە و تاوە بارانی بەخوڕ و تەرزە دەستپێدەکاتەوە و بۆ ڕۆژی چوار شەممە 10/4/2024 کە دەکاتە یەکەم رۆژی جەژنی ڕەمەزان کاریگەری ناجێگیری کەش و ھەوا زیاتر ئەبێت لەسەر ناوچەکە و تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورە بروسکەی بەھێز چالاک ئەبێت لەکات و شوێنی جیاوازدا لەھەندێ ناوچەش ئەگەری بارینی تەرزە ئەبێت.

ڕوونیشی كردەوە، ڕۆژی چوار شەممە پلەکانی گەرما 6 تا 8 پلە بەراورد بە سبەی نزم دەبێتەوە و بای باکوری ڕۆژھەڵات چالاک ئەبێت بەتایبەت لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەخێرایی 15 تا 35کم لە كاتژمێرێكدا.

بە پێی پێشبینی ئەو شارەزا كەشناسییە، “کاریگەری ئەم ناجێگیریە ئێوارەی ڕۆژی چوار شەممە 10/4/2024 لاواز ئەبێت و بەلاوازی تا ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەمە 11/4/2024 ناوبەناو لەھەندێ شوێندا ھەورە بروسکە و تاوە بارانی کورت خایان بەردەوامی ئەبێت و پاشان کۆتایی پێدێت و پلەکانی گەرما بۆ ڕۆژانی دواتر بە نزمی ئەمێنێتەوە و بای باکوری ڕۆژھەڵاتیش بەچالاکی ئەمێنێتەوە لەسەر ڕۆژھەڵاتی ھەرێم”.

 

بڕیار بۆ لێخۆشبوونی 20%ی پارەی ئاو و خۆڵ و تابلۆ و كرێی دوكاندارەكان درا
پێشت بڕیار بۆ لێخۆشبوونی 20%ی پارەی ئاو و خۆڵ و تابلۆ و كرێی دوكاندارەكان درا
فەلەكناسانی كورد: سبەینێ‌ جەژن نییە
دواتر فەلەكناسانی كورد: سبەینێ‌ جەژن نییە
ەیوەندیدار