فەلەكناسانی كورد: سبەینێ‌ جەژن نییە



بەپێی حساباتە فەلەكییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ نابینرێت و سبەینێ‌ دەبێتە 30هەمین ڕۆژی ڕەمەزانی ئەمساڵ و ڕۆژی چوار شەممە دەبێتە جەژن.

پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری فەلەكی و كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ڕۆژی ٨/٤/٢٠٢٤ مانگی نوێی هیجرییه، بەڵام مانگ نابینرێت، بەڵكو لە ڕۆژی سێ‌ شەممە ٩/٤/٢٠٢٤ مانگ دەبینرێت و بەو هۆیەوە ڕۆژی چوار شەممە ١٠/٤/٢٠٢٤ جەژنی ڕەمەزانە و مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ 30 ڕۆژی تەواو دەبێت”.

سیروان ساڵح، شارەزای فەلەكی و كەشناسی بۆ (خەڵك) وتی، “ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە بەهیچ شێوەیەک مانگ نەک لە کوردستان، بەڵکو لە هیچ وڵاتێک نابینرێت، چونکە مانگ نزیکەی 10 خولەک له پێش خۆر ئاوادەبێت.

وتیشی، “لە دوای ئاوابوونی خۆر لای خۆرئاواوە هەسارەی عەتارد بە تەلیسکۆب دەتوانرێت ببینرێت، کە شێوەکەی نزیکه لە مانگی تازە تکایە ئاگاداری ئەوەبن هەسارەی عەتاردتان لێ نەبێتە مانگ، ئەم زانیاریه تەنز نییە و ڕاستییە 100%”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەریەكە لە توركیا و ئێران بڕیاریاندا ڕۆژی چوار شەممە 10ی نیسان بكرێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ.

هاوكات، ناوەندی فەلەكناسى جیهانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بینینی مانگ لە ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە لە هەمو وڵاتە ئیسلامییەکان مەحاڵە، ئەویش بەهۆی ئاوابونی مانگ لەپێش خۆرئاوابوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، مانگ لە ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە زۆربەی ناوچە و وڵاتە ئیسلامییەکان دەبینرێت.

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، بڕیارە لیژنەکانی بینینی مانگ لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان چاودێری ئاسمان بکەن بە مەبەستی بینینی مانگ.

لە وێنەکەدا دیاره، کە مانگ پێش خۆر ئاوابووە و ئەوەی زووم کراوە و تیشکی بۆ کێشراوە هەسارەی عەتاردە نەک مانگ:

 

بارانی بەخوڕ هەرێم دەگرێتەوە و ڕەشەبا هەڵدەكات
پێشت بارانی بەخوڕ هەرێم دەگرێتەوە و ڕەشەبا هەڵدەكات
توركیا یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاریكرد
دواتر توركیا یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاریكرد
ەیوەندیدار