وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەرژەوەندی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بڕیاری دا



لە نووسراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە بەخشینی رسوماتی داواکردنی پشتگیری بۆ زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بە مەبەستی پێشکەشکردن بۆ بوون بە چاودێر لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژیەوەی زانستی بڕیارێک لە بەرژەوەندی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دەردەکات بە مەبەستی کارئاسانی بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت ببن بە چاودێر لە کۆسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا لە نووسراوێکدا کە واژووی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵای لەسەرە و پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزارەت بڵاویکردەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە بەخشینی ڕسوماتی داواکردنی پشتگیری بۆ زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بە مەبەستی پێشکەشکردن بۆ بوون بە چاودێر لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە ڕۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ئەمەش لە پێناو ڕەخساندنی دەرفەتە بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان.

بانکی ناوەندی دەیان ملیۆن دۆلاری بە نەخت خستە بازاڕەوە
پێشت بانکی ناوەندی دەیان ملیۆن دۆلاری بە نەخت خستە بازاڕەوە
ئێران یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕاگەیاند
دواتر ئێران یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار