ئێران یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕاگەیاند



نووسینگەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی نیسان، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

نووسینگەی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئێران ڕایگەیاند، سبەینێ ئێوارە کە دەکاتە سێشەممە مانگ دەبینرێت، بە پێی ڕاگەیاندنی نووسینگەی خامنەیی لە ئێران ڕۆژی چوارشەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.

هاوکات هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، عەلی خامنەیی لە نوێژی جەژنی ڕەمەزان دەبێتە پێشنوێژ و دواتریش وتار دەخوێنێت و باس لە شەڕی غەززە و هێرشەکەی سەر کونسوڵخانەی ئێران دەکات، لەکاتێکدا لە دوای ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەمە یەکەمجارە بەشداری نوێژی جەژن بکات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەرژەوەندی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بڕیاری دا
پێشت وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بەرژەوەندی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان بڕیاری دا
ژمارە بە لیستەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درا
دواتر ژمارە بە لیستەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درا
ەیوەندیدار