لە ئەمڕۆوە بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا جێبەجێدەکرێت



وەزارەتی کارەبا نووسراوێکی فەرمی  بۆجێبەجێکردنی بڕیاری لێخۆشبوونی لە (20%)ی کرێ قەرزی کارەبا دەرکرد.

وەزارەتی کارەبا گشتاندنی بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ لێخۆشبوونی لە (20%)ی کرێ قەرزی کارەبا دەرکرد، کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، هەڵەبجە، زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین) کراوە.

ئەردەڵان شوکری بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبا لە گشتاندنێکدا بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کارەبا لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ڕاگەیاند، هاوکات تا کاتی ئاساییبوونەوەی دۆخی دارایی هەرێم بەردەوام دەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێم ڕۆژی ٢٧ی ئازار، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد، یەکێک لەو بڕیارانە لێخۆشبوونی لە (20%)ی کرێ قەرزی کارەبا بوو.

 

کەشوهەوای ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەنرا
پێشت کەشوهەوای ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەنرا
“جەژنی ئەمساڵ هاووڵاتییان کەمتر گۆشتی سوور دەکڕن”
دواتر “جەژنی ئەمساڵ هاووڵاتییان کەمتر گۆشتی سوور دەکڕن”
ەیوەندیدار