کەشوهەوای ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەنرا



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە ڕاگەیاند و ئەوەشی خستەڕوو، قۆناغی دووھەمی تەرزە، باران و ھەورەبروسکە دەستپێدەکات.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، ئاسمانی ھەرێمی کوردستان ساماڵ و دوای نیوەرۆ بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و تاوە بارانی کەم و بروسکە، لە ھەندێک ناوچەدا بە دیاری نەکراوی دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 3 تا 4 پلە بەرزدەبێتەوە، لە کاتەکانی سبەی ئێوارە و شەودا قۆناغی دووھەمی ناجێگیری کەشوھەوا لە ئەنجامی کاریگەری ھەردوو نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و دەریای سپی ناوەراست بۆ سەر ناوچەکانمان شەپۆلێکی ھەورەبروسکە و تاوە بارانی بەخوڕ و تەرزە دەستپێدەکاتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، بۆ ڕۆژی چوارشەممە کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان کاریگەری ناجێگیری کەشوھەوا زیاتر دەبێت لەسەر ناوچەکەو تاوە بارانی بەخوڕ و ھەورەبروسکەی بەھێز چالاک دەبێت لە کات و شوێنی جیاوازدا، لە ھەندێک ناوچەش ئەگەری بارینی تەرزە دەبێت، پلەکانی گەرما 6 تا 8 پلە بەراورد بە سبەی نزمدەبێتەوە و بای باکووری ڕۆژھەڵات چالاک دەبێت، بە تایبەت لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی بە خێرای 15 تا 35 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

ئەوەشی خستەڕوو، کاریگەری ئەم ناجێگیریە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لاواز دەبێت و بە لاوازی تا ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ناوبەناو لە ھەندێک شوێندا ھەورە بروسکە و تاوە بارانی کورت خایان بەردەوامی دەبێت و پاشان کۆتای پێدێت، پلەکانی گەرما بۆ ڕۆژانی دواتر بە نزمی دەمێنێتەوە و بای باکووری ڕۆژھەڵاتیش بە چالاکی دەمێنێتەوە لەسەر ڕۆژھەڵاتی ھەرێم

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی سبەینێ

ھەولێر 27 پلە

سلێمانی 26 پلە

دھۆک 24 پلە

ھەڵەبجە 28 پلە

کەرکوک 30 پلە

ئیدارەی گەرمیان 35 پلە

ئیدارەی راپەرین 26 پلە

ئیدارەی سۆران 24 پلە

 

ژمارە بە لیستەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درا
پێشت ژمارە بە لیستەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درا
لە ئەمڕۆوە بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا جێبەجێدەکرێت
دواتر لە ئەمڕۆوە بڕیاری لێخۆشبوونی قەرزی کارەبا جێبەجێدەکرێت
ەیوەندیدار