ئەو شەقامانەی بۆ شەوی سەری ساڵ دادەخرێن ئاشكراكرا



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم ئەو شەقامە لاوەكییانەی دێنە سەر شەقامی سالم دادەخرێن و بڕیارەكەش لەلایەن لیژنەی ئەمنی شاری سلێمانیەوە جێبەجێ دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ‎لە ڕێكەوتی ۲۹/۳٠/۱۲/۲٠۲۲ سەرجەم ئەو شەقامە لاوەكییانەی دێنە سەرشەقامی سالم دادەخرێن و لەڕێكەوتی ۳٠/۱۲/۲٠۲۲ كاتژمێر ٠۱:٠٠ ی پاش نیوەڕۆ شەقامی سالم لە پردی خەسرەو خاڵ بۆ بەردەم باخی گشتی بەربەست دەكرێت بەڕووی شۆفێراندا تا رۆژی دواتر و كۆتایی هاتنی جەژنی سەری ساڵ .

ئاشكراشیكردووە، كە ‎ئەم بڕیارە لەلایەن لیژنەی ئەمنی شاری سلێمانیەوە جێبەجێ دەكرێت و سەرجەم هێزە ئەمنییەكان لە ئەرك و فەرماندا دەبن لە پێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان لەو شەوەدا.

 

لێدوانی ڕاوێژكاری دارایی سودانی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار
پێت لێدوانی ڕاوێژكاری دارایی سودانی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار
وەزارەتێكی هەرێم ژمارەیەك هەلی كار ڕادەگەیەنێت
دوات وەزارەتێكی هەرێم ژمارەیەك هەلی كار ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار