لێدوانی ڕاوێژكاری دارایی سودانی لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار



مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژكاری دارایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی خەرجی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا ئاشكرا دەكات و جەخت لەسەر توانا داراییەكانی عیراق دەكاتەوە لەڕووی جێگیربوونی نرخی خەرج و پێیوایە مەترسی لەسەر نییە.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ساڵح لە لێدوانێكی ڕ‌ۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”بەرزبوونەوەی نرخی خەرجی دۆلار لە دەرەوەی بانكی ناوەندی، هۆكارەكەی ناوخۆیی و دەرەكییە، هۆكارە ناوخۆییەكان پەیوەندییان بە نەختینەی دۆلارەوە هەیە كە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە دەخرێتە بازاڕ و ساڵانە دەگاتە نزیكەی 10 ملیار دۆلار، ئەمەش بە ژمارەیەكی گەورە بۆ پێداویستی بازاڕەكانی ناوخۆ دادەنرێت”.

بە وتەی ڕاوێژكارەكەی سودانی”سیستمی دارایی نێودەوڵەتی ڕێڕەوێكی تری گرتۆتەبەر لەڕووی پابەندكردن و دیسپلینكردنی جوڵەی دارایی بە دراوی دۆلار لە مامەڵە و حەواڵە دەرەكییەكان، ئەمەش بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە، لەوانە جەنگی ئۆكراینا و ململانێكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست”.

مەزهەر محەمەد ساڵح دەڵێت”حكومەت هەموو هەوڵەكانی دەخاتەگەڕ بۆ سەقامگیریی ئابوری، لە هەمان كاتدا یەدەگی فەرمی وڵات لە بەرزترین ئاستدایە و لە 100 ملیار دۆلار نزیكدەبێتەوە كە بە گەورەترین یەدەگ لە مێژووی دارایی عیراقدا دادەنرێت”.

سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە، نرخی دۆلاری ئەمریكایی بەرامبەر بە دیناری عیراقی بەشێوەیەكی نائاسایی ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی 100 دۆلار 158 هەزار دیناری تێپەڕاند، ئەمەش بەشێوەیەكی نەرێنی كاریگەریی لەسەر نرخی كاڵا و پێداویستی ڕۆژانەی هاووڵاتیان دروست دەكات و دەبێتە مایەی بەرزبوونەوەیان لە بازاڕەكاندا.

خەڵك هۆكاری داخستنی بازاری دۆلارەكەی سلێمانی ئاشكرادەكات
پێت خەڵك هۆكاری داخستنی بازاری دۆلارەكەی سلێمانی ئاشكرادەكات
ئەو شەقامانەی بۆ شەوی سەری ساڵ دادەخرێن ئاشكراكرا
دوات ئەو شەقامانەی بۆ شەوی سەری ساڵ دادەخرێن ئاشكراكرا
پەیوەندیدار