دارایی عێراق 130 ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد



وەزارەتی دارایی عێراق بەشی یەکەمی پارەی مووچەی مانگی ئازاری بۆ مووچەخۆران ڕەوانەی هەرێم کرد و بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، “هەفتەی داهاتوو بەغدا بەشی دووەمی پارەی مووچەخۆران دەنێرێت.”

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای ناردنی 130 ملیار دینار لە بەغداوە، ڕۆشتوون بۆ وەرگرتنی پارەکە، بەڵام کێشەیەکی تەکنیکی هەیە و هەرکاتێک چارەسەرکرا، پارەکە وەردەگرین.

وتیشی، هەفتەی داهاتوو، بەغدا بەشی دووەم و تەواوی پارەی مووچەخۆران دەنێرێت و پارەکە دەخرێتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێم.

هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ8ی ڕاگەیاندووە، لیستی مووچە ئامادەیە و پێش جەژن دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، دەستیانکردووە بە ناردنی پارەی مووچەی مانگی ئازاری تەواوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ئەوەش دەخاتە ڕوو کە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ سەرجەم فەرمانبەران کاتی زیاتری دەوێت.

بەڵگەی شەرعی یان فەلەکی…. یەکەم ڕۆژی جەژن یەکلا دەکاتەوە؟
پێشت بەڵگەی شەرعی یان فەلەکی…. یەکەم ڕۆژی جەژن یەکلا دەکاتەوە؟
خشتەی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی 9 ڕاگەیەندرا
دواتر خشتەی خولی یەکەمی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی 9 ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار