ئاری هەرسین: بەبێ پارتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکرێت



بەرپرسی لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەكەی پارتی كاریگەری هەیە و ئەوە نییە هەڵبژاردن ناكرێت و دەشڵێت: ئەگەر عێراق توانی قەوارەی هەرێم هەڵبوەشێنێتەوە با بیكات.

ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی لە پەراوێزی پانێڵی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا لە سلێمانی بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی، “ئەوانەی كە داوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكەن، دەبێ بە بڕیارەكەی خۆیاندا بچنەوە”.

وتیشی، “زانیاریمان هەیە، كە ئێستا لەناو هەرێمی كوردستاندا، تیمی پرۆفشناڵ هەیە بۆ دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن. ئێمە بە بەیاننامە گوتوومانە بۆچی بەشداری هەڵبژاردن ناكەین. هۆكارەكانیشی دیارن، پێمان وایە ئەمە پلانگێڕییە دژی كوردستان”.

ئاری هەرسین لەبارەی ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن و مەتسری هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان جەختی كردەوە، “ئەگەر عێراق توانی قەوارەی هەرێم هەڵبوەشێنێتەوە با بیكات و دادگای فیدڕاڵیش ناتوانێت بڕیاری وا بدات”.

ئەوەشی دووپاتكردەوە، كە “بڕیارەكەی پارتی كاریگەری هەیە و ئەوە نییە هەڵبژاردن ناكرێت”.

لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (خەڵك) هاری هەرسین وتی، “هەتا ئێستا هەڵوێستمان دەربارەی هەڵبژاردن نەگۆڕاوە و هەتا ئەو كاتەی ئەو موئامەرانە لەسەر هەرێم هەبن و هەتاوەكو دوودڵبین لە هەڵبژاردنی پاك و بێگەرد، بەشداری هەڵبژاردن ناكەین”.

سەبارەت بەوەی ئەگەر هەڵبژاردن بكرێت، ئێوە دەرئەنجامەكەی قبوڵ دەكەن؟ ئاری هەرسین وتی، “بابزانین بەبێ‌ ئێمە هەڵبژاردن دەكرێت؟”

مەسرور بارزانی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 بڕیاریدا
پێت مەسرور بارزانی بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی 3 بڕیاریدا
كۆمسیۆن فۆڕمی دامەزراندنی بۆ سەر سندوقی دەنگدان لە كوردستان ڕاگەیاند
دوات كۆمسیۆن فۆڕمی دامەزراندنی بۆ سەر سندوقی دەنگدان لە كوردستان ڕاگەیاند
پەیوەندیدار