ناوەندی فەلەكی نێودەوڵەتی جەژنی ڕەمەزانی دیاریكرد



ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی، كە بارەگاكەی لە ئیماراتە ڕایدەگەیەنێت، لە زۆرینەی وڵاتاندا ڕۆژی ١٠ـی نیسان دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.

ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی ئیمارات بڵاویكردەوە، پێشبینی دەکەن ڕۆژی ١٠ـی نیسان لە زۆرینەی وڵاتاندا بکرێتە جەژنی ڕەمەزان.

هەفتەی ڕابردوو، عەبدوڵڵا بن سلێمان، ئەندامی دەستەی باڵای ڕاوێژکارانی دیوانی پاشایەتی سعودیە ئەوەی ئاشکرا کرد، كە چوار شەممە ١٠ـی نیسان سەرەتای مانگی شەوال دەبێت، بەوپێیەش ڕەمەزانی ئەمساڵ ٣٠ ڕۆژ دەبێت و ٩ـی نیسان تەواو دەبێت.

ئەمە لەكاتیكدایە، كە محەمە كەمال، شارەزای كەشناسی و گەردوونی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، له‌ پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شەممه‌ 9ی 4ی 2024 هیلالی نوێی مانگ له‌دایك ده‌بێت و به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه‌ كاته‌كانی خۆرئاوابوون به‌چاوی ئاسایی و به‌ ته‌لیسكۆپیش مانگ ده‌بینرێت هه‌رچه‌نده‌ سێ شه‌ممه‌ ئاسمان هه‌ندێك هه‌وراوییه‌ و خێرایی با چالاك ده‌بێت.

جەختیشی كردەوە، به‌پێی هه‌موو حساباتێك ڕۆژی سێ شەممە‌ ته‌واوكه‌ری مانگی ڕه‌مه‌زانه‌ و ڕۆژی چوار شەممە ‌10ی نیسان یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بێت.

سودانی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکەی بەسرە دەکات
پێشت سودانی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکەی بەسرە دەکات
بە ڤیدیۆ؛ لەبەردەم خوێندنگەیەك بارهەڵگرێك لە 50 خوێندكار دەدات
دواتر بە ڤیدیۆ؛ لەبەردەم خوێندنگەیەك بارهەڵگرێك لە 50 خوێندكار دەدات
ەیوەندیدار