سودانی بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکەی بەسرە دەکات



لەدوای کارەساتەکەی ئەمڕۆی بەسرە، کەمێک پێش ئێستا سەرۆکوەزیرانی عێراق بە تەلەفون لە دۆخی بریندارانی کارەساتەکە دەکۆڵێتەوە.

بەپێێ زانیارییەکان سودانی فەرمانیکردووە هەرچی کاری پێویست و بەپەلەیە بۆ ئەو بریندارانە بکرێت کە لە ڕوووداوەکەدا بوونەتە قوربانی، هاوکات ئەو بریندارانەی باری تەندروستییان ناجێگیرە بەزووی کاریان بۆ بکرێت.

سەرۆکوەزیران هاوخەمی خۆیی و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەکە دەکات.

هاوکات تەندروستی بەسرە ڕایگەیاند، تەواوی توانا و هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ بۆ چارەسەرکردنی بریندارانی ڕووداوەکە.

لە ڕووداوێکی هاتووچۆی سەختدا لە پارێزگای بەسرە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە 50 خوێندكار دەدات لە کاتی دەرچوونیاندا لە خوێندنگە و بەهۆیەوە 6 خوێندكار گیانیان لەدەستداوە و 11 خوێندكار بریندار بوون و بەهۆیەوە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیەنرا.

زانیاری نوێ لە بارەی ناردنی مووچەی مانگی3 ئاشکرا دەکرێت
پێشت زانیاری نوێ لە بارەی ناردنی مووچەی مانگی3 ئاشکرا دەکرێت
ناوەندی فەلەكی نێودەوڵەتی جەژنی ڕەمەزانی دیاریكرد
دواتر ناوەندی فەلەكی نێودەوڵەتی جەژنی ڕەمەزانی دیاریكرد
ەیوەندیدار