بە ڤیدیۆ؛ لەبەردەم خوێندنگەیەك بارهەڵگرێك لە 50 خوێندكار دەدات



لە ڕووداوێکی هاتووچۆی سەختدا لە پارێزگای بەسرە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە 50 خوێندكار دەدات لە کاتی دەرچوونیاندا لە خوێندنگە و بەهۆیەوە 6 خوێندكار گیانیان لەدەستداوە و 11 خوێندكار بریندار بوون و بەهۆیەوە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ ماتەمینی گشتی ڕاگەیەنرا.

ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرە ماتەمینی گشتیی لە پارێزگای بەسرە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕاگەیاند.

عەمید میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاندووە، “شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی ساردکەرەوەکە، كە بووە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ دەستگیرکراوە”.

ئاشكراشی كردووە، ڕووداوەكە بەهۆی لەکارکەوتنی سوکانەوە بووە و بۆتە هۆی ئەوەی کۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەست بدات.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

ناوەندی فەلەكی نێودەوڵەتی جەژنی ڕەمەزانی دیاریكرد
پێشت ناوەندی فەلەكی نێودەوڵەتی جەژنی ڕەمەزانی دیاریكرد
سودانی هەمواری بودجە دەنێرێتە پەرلەمان و بەشێكی تایبەتە بە هەرێم
دواتر سودانی هەمواری بودجە دەنێرێتە پەرلەمان و بەشێكی تایبەتە بە هەرێم
ەیوەندیدار