دەم پارتی سەرۆکایەتی ١٠ شارەوانی بەدەستهێنا



سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا ئاشکرای کرد بە پێی ئەنجامە بەرایییەکان پارتی گەرلی کۆماری یەکەم و پارتی داد و گەشەپیدوانی فەرمانڕەوای تورکیاش لە پلەی دووەمدایە، دەم پارتیش کە نوێنەرایەتی کورد دەکات، توانی ١٠ شارەوانی بەدەستبهێنیت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەحمەد یەنەر، سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا ڕایگەیاند: “بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا لە سەرانسەری تورکیادا جەهەپە ٣٥، ئاک پارتی ٢٤، دەم پارتی ١٠ سەرۆکایەتی شارەوانی بەدەستهێناوە”.

یەنەر باسی لەوە کرد کە ٣٤ پارتی سیاسیی بەشداریان لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە و، ٦١ ملیۆن و ٤٤١ هەزار و ٨٨٢ هەزار دەنگدەری تۆمارکراویش لە ڕێگەی ٢٠٧ هەزار و ٨٤٨ سندووقی دەنگدانەوە لە پرۆسەکەدا بەشدار بوون.

ئەحمەد یەنەر ڕاشیگەیاند، “ڕێژەی سندووقەکراوەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی گەورەشارەوانی سەدا ٩٩،٩٩ ە. ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی گەورەشارەوانیدا سەدا ٧٨،١١ یە. ڕێژەی سندووقە کراوەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شارەوانی سەدا ٩٩،٩٥ و، ڕێژەی بەشداری تیایدا سەدا ٧٨،٧ە”.

سەبارەت بە ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنەکان و ڕێژەی دەنگی پارتەکان، ئەحمەد یەنەر ڕایگەیاند: “بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا لە سەرانسەری تورکیادا جەهەپە ٣٥، ئاک پارتی ٢٤، دەم پارتی ١٠، مەهەپە هەشت، پارتی یەنیدەن ڕەفا دوو، بەبەپە یەک و ئیی پارتی یەک سەرۆکایەتی شارەوانی بەدەستهێناوە”.

“دەبێت متمانەی هاووڵاتییان بۆ سیستمی بانکی بگەڕێندرێتەوە”
پێشت “دەبێت متمانەی هاووڵاتییان بۆ سیستمی بانکی بگەڕێندرێتەوە”
مووچەی مانگی چواری خانەنشینان دابەشدەکرێت
دواتر مووچەی مانگی چواری خانەنشینان دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار