قەبارەی بازرگانی عێراق لەگەڵ تورکیا و ئێران لە هەڵکشاندایە



ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق لەگەڵ ئێران و تورکیا لە گەشەسەندندایە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە.

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق لەگەڵ تورکیا لە ماوەی دوو مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٤، هەناردەکردن بە ڕێژەی ٤٧% و هاوردە بە ڕێژەی ٣١% زیادی کردووە.

داتاکانی بازرگانی تورکیا دەریخستووە، کە کۆی گشتی هاوردەکردنی عێراق لە تورکیاوە لە ماوەی مانگەکانی یەکەم و دووەمی ساڵی ٢٠٢٤دا بە بڕی ٢.١٦ ملیار دۆلار بووە، لە کاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.

هاوردەی عێراق لە تورکیاوە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٤دا بڕی ١.٠٩ ملیار دۆلار بووە، لە مانگی شوباتیشدا ١.٠٧ ملیار دۆلار بووە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢٣، هاوردەی عێراق لە تورکیاوە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ نزیکەی ٨٦٣ ملیۆن دۆلار بووە، لە مانگی شوباتی ٢٠٢٣شدا ٧٢٨ ملیۆن دۆلار بووە، بە گشتی لە دوو مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣دا یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.

سەبارەت بە هەناردەی عێراق لە تورکیاوە، لە دوو مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ بە ڕێژەی ٪٤٧ زیادی کردووە، بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠٢٣.

هەناردەی عێراق بۆ تورکیا لە مانگی کانوونی دووەم ١٢٠ ملیۆن دۆلار بووە، لە مانگی شوباتیشدا گەیشتووەتە ١١٥ ملیۆن دۆلار، بەمەش کۆی گشتی ٢٣٦ ملیۆن دۆلار بووە، لە کاتێکدا عێراق لە دوو مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣دا تەنها ١٦٠ ملیۆن دۆلاری هەناردەی تورکیا کردبوو.

 

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عێراق لەگەڵ ئێران

پێنج وڵات بە سەرچاوەی سەرەکی هەناردەی ئێران دادەنرێن، کە بریتین لە چین بە ١١.٥ ملیار دۆلار، عێراق بە بەهای ٧.٧ ملیار دۆلار، ئیمارات بە ٥.٢ ملیار دۆلار، تورکیا بە ٥ ملیار دۆلار و هیندستان بە ١.٨ ملیار دۆلار، کە ڕێژەی٪٧٤ی کۆی بەهای هەناردەکردنیان پێکهێناوە.

چین و عێراق زیاتر لە ٪٤٧ی کۆی هەناردەی وڵاتەکەیان پێکهێناوە، ئەمەش گرنگیی ئەم دوو وڵاتە لە هەناردەکردنی ئێراندا دەردەخات

هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٣ تا ٢٠٢٣ هەمیشە بەرز و نزمی کردووە، بەڵام لە ماوەی ئەو ساڵانەدا بە ڕێژەی ٪٥.٥ گەشەی کردووە، هەناردەکردنی ٪٦٣.١ی گازی سروشتی و ٪١٠.٩ی ئاسن یان پۆڵا بووەتە هۆی زیادبوونی هەناردەی ئێران بۆ عێراق لە ساڵی ٢٠٢٢ بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٣.

ئامارە بازرگانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێران لە ماوەی دە مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردووی ئێران (٢١ی ئازاری ٢٠٢٣ تا ٢١ی ڕێبەندانی ٢٠٢٤) نزیکەی ١١٣ ملیۆن تۆن کاڵای نانەوتی بە بەهای ٤٠.٥ ملیار دۆلار هەناردە کردووە، ئەمەش بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو زیادیکردووە.

تەندروستی عێراق دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان دادەمەزرێنێت
پێشت تەندروستی عێراق دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان دادەمەزرێنێت
بەکارهێنانی زەیت بۆ سوورکردنەوە زیان بە مێشک دەگەیەنێت
دواتر بەکارهێنانی زەیت بۆ سوورکردنەوە زیان بە مێشک دەگەیەنێت
ەیوەندیدار