تەندروستی عێراق دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان دادەمەزرێنێت



وەزارەتى تەندروستى عێراق، دەرگاى دامەزراندنى بۆ دەرچووانى کۆلێژ، پەیمانگە و ئامادەییەکانى پەرستارى کردەوە و سەرجەمیان دادەمەزرێنێت.

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتى تەندروستى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکرد، فەرمانگەى پلان و پەرەپێدانى تواناى مرۆیی بانگێشتى دەرچوانى کۆلێژ و پەیمانگە و ئامادەییەکانى پەرستارى بۆ ساڵى 2022-2023 دەکات ئەوانەى دەیانەوێت لەسەر میلاکى وەزارەتى تەندروستى دابمەزرێن فۆرمى دامەزراندن پربکەنەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دەرچووان دەتوانن لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەى 30 ڕۆژ فۆرم پربکەنەوە.

پێشتریش ئەنجوومەنى ڕاژەى عێراق، زیاتر لە 31 هەزار و 680 پلەى وەزیفى نوێى ڕاگەیاند، کە دەرچووانى ناوچە جێناکۆکەکان دەگرێتەوە، بەڵام بەهۆى ئەوەى هەرێمى کوردستان ئەنجوومەنى ڕاژەى خۆى هەیە ئەم دامەزراندنە هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە.

نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت؟
پێشت نرخی گۆشتی سوور لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت؟
قەبارەی بازرگانی عێراق لەگەڵ تورکیا و ئێران لە هەڵکشاندایە
دواتر قەبارەی بازرگانی عێراق لەگەڵ تورکیا و ئێران لە هەڵکشاندایە
ەیوەندیدار