لە هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا 36 كەس كوژران



بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 29ی ئادار، فڕۆکەکانی ئیسرائیل هێرشێكی چڕیان كردە سەر کۆگای چەک و تەقەمەنیی لە نزیک فڕۆکەخانەی حەلەب، بەهۆیەوە 36 کەس کوژراون و دەیانی دیکەش بریندار بوون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردۆتەوە، هێرشەکان لە دەورووبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب بووە و 36 کەس لە هێزەكانی حكومەتی سوریا كوژراون و چەندین كەسی دیكە بریندارن.

هەر بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەكە، هێزی بەرگریی ئاسمانیی سوریا هەوڵی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەیان داوەتەوە و بۆردومانەکە لە باشورەوە بووە و ناوچەکانی سەفیرە و خەناسر بەئامانج گیراون.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ژمارەی کوژراوانی سوریا لەم هێرشەدا لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا زۆرترینە و پێشتر ئەو ژمارە کوژراوە لە بۆردومانەکانی ئیسرائیلدا وێنەی نەبووە.

 

زێڕ بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆمار كرد
پێشت زێڕ بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆمار كرد
پێشەوا هەورامانی: زەلیل ئەو کەسەیە خۆی ڕادەستی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بکات
دواتر پێشەوا هەورامانی: زەلیل ئەو کەسەیە خۆی ڕادەستی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بکات
ەیوەندیدار