پارێزگاری کەرکووک لەنێو ململانێ نەتەوەیی و سیاسییەکان یەکلا دەبێتەوە؟



سێ مانگ زیاتر بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق تێپەڕیوە، بەڵام ناکۆکییە حزبی و نەتەوەییەکان ڕێگری لە هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک و دیالە دەکەن.

سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی پێنج مانگ بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناکۆکییە حزبی و نەتەوەییەکان بەردەوام ئاستەنگی دەخەنە بەردەم هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک و دیالە.

ململانێ سیاسییەکان لەنێوان کوتلە سیاسییەکانی “بەدر بە سەرۆکایەتی هادی عامری و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی کە لەلایەن عەسائیب ئەهلی حەق بە سەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی پاڵپشتی دەکرێت” بەردەوامن لە دروستکردنی ئاستەنگ بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری دیالە.

لە بەرامبەردا پارێزگاری کەرکووک شایەتی ململانێیەکی نەتەوەییە لەسەر پۆستی پارێزگار، بەو پێیەی لە کۆی 16 کوردی ئەنجوومەنی پارێزگا کورد 7 کورسی، عەرەب 6 کورسی، تورکمانەکان 2 کورسی و مەسیحییەکانیش کورسییەکیان هەیە.

بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووک و هەڵبژاردنی پارێزگار پێویستی بە هاوپەیمانی هەیە، ئێستا کورد داوای پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی و پارێزگاری کەرکووک دەکات، عيرەبیش بە هەمان شێوە و ململانێییەکی نەتەوەیی هەستی پێدەکرێت کە تا ئێسات سەرەڕای نێوەندگیرییەکان کەلەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانەوە، هیچ لێکتێگەیشتنێک بەدەست نەهاتووە.

 

ناکۆکییەکانی دیالە و کەرکووک تا دوای جەژن بەردەوام دەبێت

عەلی زوبەیدی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح بە (العربی الجدید) ڕاگەیاندووە، هێشتا ناکۆکی لەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی و  پۆستی پارێزگاری دیالە بەردەوامە و لایەنەکان نەگەیشتوونەتە هیچ ڕێککەوتنێک، هەرچەندە زۆرینەی هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەم پۆستەیان بە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەخشیوە، بەڵام هادی عامری بە توندی دژایەتی دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە کە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی پارێزگای دیالە یەکلایی بووبێتەوە، هەرچەندە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە فەرمی کاندیدی خۆی بۆ پۆستی پارێزگار خستەڕوو، بەڵام بەهۆی نەبوونی نیسابی یاساییەوە نەتوانراوە یەکلای بکرێتەوە.

سەبارەت بە پارێزگاری کەرکووک، عەلی زوبەیدی ئاماژەی بەوەکردووە، ناکۆکییەکانی پارێزگای کەرکووک تەواو جیاوازە لە دیالە، چونکە لەوێ ململانێکان نەتەوەیی و سیاسییە، لەلایەکەوە داوادەکرێت پارێزگاری کەرکووک عەرەب بێت، بەڵام کوردەکانیش ڕەتیدەکەنەوە و داوادەکەن پارێزگار کورد بێت، سەرەڕای نێوەندگیرییەکانی سودانی و ئەنجامدانی زیاتر لە یەک کۆبوونەوە لەگەڵ ئەم هێزە ناکۆکانە، تا ئێستا نەتوانراوە کێشەکە یەکلایی بکرێتەوە.

عەلی زوبەیدی وتیشی، ناکۆکییەکان لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک و دیالە تا دوای جەژن بەردەوام دەبێت.

هاوکات هۆشداریشیدا لەوەی بەردەوامی ناکۆکییە حزبی و نەتەوەییەکان لەسەر هەڵبژاردنی پارێزگاری دیالە و کەرکووک ڕەنگە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی هەردوو ئەنجوومەنی پارێزگاکە، بەهۆی بەردەوامی پێشێلکردنی وادەی دەستووری و یاسایی بۆ پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

لای خۆیەوە محەمەد عەلی حەکیم، توێژەر لە کاروباری سیاسی بە (العربی الجدید)ی ڕاگەیاند، ئەو زانیاری و داتایانە پشتڕاستی قووڵبوونەوەی ناکۆکی حزبی و نەتەوەیی دەکەن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی دیالە و کەرکووک، هیچ نیشانەیەکی چارەسەرکردنی کێشەکان نییە و ململانێی نێوان هێزە سیاسییە ناکۆکەکان گەیشتووەتە قۆناغێکی ئاڵۆز.

محەمەد عەلی حەکیم ڕایگەیاند، هێزە سیاسییە شیعەکان بە شێوەیەکی ڕانەگەیەندراو لە دیالە شاهیدی ململانێیەکی توندن و لە “چوارچێوەی هەماهەنگی”دا توڕەن، تەنانەت کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی، لەلایەن هادی عامری بایکۆت کرا، کە بە توندی ڕەتیکردەوە پارێزگاری دیالە بدرێت بە هاوپەیمانیەکەی نوری مالیکی، دیالە بە قەڵایەکی سەرەکی و گرنگ بۆ ڕێکخراوی بەدر دەزانێت و ڕەتیدەکاتەوە کە لەدەستی بدات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ململانێی کەرکووک ململانێیەکی نەتەوەییە لەنێوان عەرەب و کورددا، هەموو نێوەندگیرییە سیاسییەکانیش شکستی هێناوە، تەنانەت نێوەندگیرییە دەرەکییە ڕانەگەیەندراوەکانیش نەگەیشتوونەتە هیچ چارەسەرێک.

حەسەن توران، بەرپرسی بەرەی تورکمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی محەمەد کەمال، بەرپرسی حزبەکە لە کەرکووک، سەردانی کردین و کۆمەڵێک بابەت تاووتوێ کران، ئێمە بە هاوبەشی کاردەکەین بۆ خزمەتکردنی هەموو پێکهاتەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرەی تورکمانی بە ڕێژەی 32% دەسەڵاتی کەرکووک لە نێوان پێکهاتەکاندا دابەشکرد و پرۆژەیەکی بۆ بەڕێوەبردنی هاوبەشی پارێزگای کەرکووک خستەڕوو، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە 18ی کانوونی یەکەم، یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە 15 پارێزگای عێراق لە دوای ساڵی 2013ەوە ئەنجامدرا، ڕێژەی بەشداریکردن لە 41%ی تێپەڕاند، واتە 6 ملیۆن عێراقی بەشدارییان کرد لە کۆی 26 ملیۆن کەس کە مافی دەنگدانیان هەیە.

هێمن هەورامی: پارتی ناوی کاندید پێشکەشی کۆمسیۆن ناکات
پێت هێمن هەورامی: پارتی ناوی کاندید پێشکەشی کۆمسیۆن ناکات
پارەی مووچە خرایە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێم
دوات پارەی مووچە خرایە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێم
پەیوەندیدار