عێراق دەیەوێت غازی کوردستان بکڕێتەوە



وەزارەتی کارەبای عێراق بە نیازە پشت بە غازی کۆرمۆر ببەستێت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.

ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق خوازیارە سوود لە غازی کێڵگەی کۆرمۆر وەربگرێت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ناوچەکانی باکووردا.

ڕوونیشیکردەوە، دەبێت کۆرمۆر سەرەتا پێداویستییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات و دوای ئەوە ئەگەر زیادەی هەبوو، وەزارەتی کارەبای عێراق دەیەوێت سوودی لێوەربگرێت.

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق ئەوەشی خستەڕوو کە غازی کێڵگەی کۆرمۆر جۆرێکی باشە و لە توانیادایە پێداویستی وێستگەکانی باکوور پڕ بکاتەوە.

ڕاشیگەیاند، لە وەرزی بەهاردا خواست لەسەر کارەبا زۆر نییە، بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وەرزی هاویندا سەرلەنوێ پرسی کڕینی غاز لە کۆرمۆر دێتەوە بەر باس.

دوێنێش وەزارەتی کارەبای عێراق گرێبەستی کڕینی غازی لە کۆمپانیای نیشتمانیی غازی ئێرانی بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە درێژکردەوە.

تەرمی یەکێک لە قوربانییەکانی لافاوەکەی دهۆک دۆزرایەوە، ئاماری زیانەکانیش بڵاوکرایەوە
پێشت تەرمی یەکێک لە قوربانییەکانی لافاوەکەی دهۆک دۆزرایەوە، ئاماری زیانەکانیش بڵاوکرایەوە
ئەزموونی زیرەکی دەستکردی مۆبایلەکانی گالاکسی S24 لە عێراق و هەرێمی کوردستان
دواتر ئەزموونی زیرەکی دەستکردی مۆبایلەکانی گالاکسی S24 لە عێراق و هەرێمی کوردستان
ەیوەندیدار