وەزارەتی كارەبا بۆ لێخۆشبوون لە قەرزی هاووڵاتیان بڕیاری دا



دوابەدوای بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی كارەبای سەر هاووڵاتیان، وەزارەتی كارەبا ڕایدەگەیەنێت، ڕێنمایی و گشتاندنی پێویست دەردەكەن.

ئەمڕۆ چوار شەممە 27ی ئادار، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆیدا بڕیاری لێخۆشبوونی (20%) بۆ قەرزی کارەبا و ئاو و هاتووچۆ دەرکرد.

وەزارەتی کارەبای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە چوارچێوەی ئەم بڕیارەدا، بۆ کارئاسانی بۆ هاوبەشانی کارەبا، ڕێنمایی و گشتاندنی پێویست بۆ فەرمانگەکانی فرۆشتنی وزە دەردەکات.

بەپێی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیران، لە هەر 100 هەزار دینار قەرزی سەر هاوبەشانی كارەبا، بڕی 20 هەزار لێخۆشبوون دەكرێت و تەنها بڕی 80 هەزار دینار لە هاوبەشی كارەبا وەردەگیرێت.

حكومەتی هەرێم 10 بڕیاری بۆ دۆخی فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەركرد
پێت حكومەتی هەرێم 10 بڕیاری بۆ دۆخی فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەركرد
كاتی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا
دوات كاتی دابەشكردنی مووچە ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار