١٧ى ڕەمەزان ڕۆژى سەرکەوتنى مسوڵمانان لە شەڕی بەدر ، چەند وێنەیەکی ئەو ناوچەیە ببینە



لە ١٧ی ڕەمەزاندا هەموو ساڵێک یادی سەرژەوتنی مسوڵمانان لە  شەڕی بەدر دەکرێتەوە، یەکەم شەڕە لە مێژووی ئیسلامیدا ڕوویدا و تێیدا یەکتاپەرستی بەسەر بێباوەڕیدا سەرکەوت،

ئەو ڕووداوەش پاش دوو ساڵ لە کۆچکردنی مسوڵمانان دێت واتە ساڵی دووەمی کۆچی، کە بەپێی ساڵی کۆچی ئێمە لەمڕۆدا دەکاتە 1445ی کۆچی،

ئەم شەڕە لەلایەن پێغەمبەرەوە (د.خ) سەرکردایەتی کرا، ، بەرامبەر قوڕەیش و هۆزە عەرەبەکان کە بە سەرکردایەتی عەمر بن هیشام القڕەشی “ئەبو جەهل” لە مەیدان بوون،

ناونانی ئەم شەڕەش بە ناوەی بەدر بۆ ئەو ناوچەیە دەگەڕێتەوە کە شەڕەکەی تێدا کرا، کە ناوی بەدر بووە، بەدر بیرێکە کە دەکەوێتە نێوان مەککە و مەدینە، واتە  باشووری ڕۆژئاوای مەدینە و باکوری مەککە وە.

مامۆستایانی ناڕازی پەیامێکی نوێیان بڵاوکردەوە
پێشت مامۆستایانی ناڕازی پەیامێکی نوێیان بڵاوکردەوە
كۆمسیۆن دوابڕیاری بۆ هەڵبژاردنی كوردستان ڕاگەیاند
دواتر كۆمسیۆن دوابڕیاری بۆ هەڵبژاردنی كوردستان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار