کەشناسی: پلەی گەرما نزم دەبێتەوە و بەفر دەبارێت



کەشناسی ڕایگەیاند پلەی گەرما نزیکەی هەشت پلە دادەبەزێت و لەگەڵ نمەباران لە ناوچە جیاکانی هەرێمدا، کەمێک بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت تاوەکو دوای نیوەڕۆش لەناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم نمەباران دەبارێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانیش کەمیک بەفر دەبارێت و پلەی گەرماش 2-5 پلە دادەبەزێت.

سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش ڕایگەیاند، نمە باران سەرەتا لەناوچەکانی بادینان دەست پێدەکات پاشان زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی دەگرێتەوە و بەفرێکی کەمیش لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و ڕۆژهەڵات دەبارێت.

کەشناسی ڕوونیشیکردەوە کە سبەی شەو کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە و بەرەبەیانی چوارشەممەش ئەگەری دروست بوونی تەم هەیە لەناوچەکانی پارێزگای دهۆک.

ئاماژەشیدا بەوەی پلەی گەرما 2-3 پلە دادەبەزێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 15

سلێمانی :13

دهۆک : 11

زاخۆ : 10

هەڵەبجە : 13

کەرکووک : 18

سۆران : 9

حاجی ئۆمەران : 2

گەرمیان : 17

لە ئایندەدا بەسرە وەک شوێنێک نامێنێت بۆ ژیان
پێشت لە ئایندەدا بەسرە وەک شوێنێک نامێنێت بۆ ژیان
نرخی دۆلار لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ دابەزی
دواتر نرخی دۆلار لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ دابەزی
ەیوەندیدار