سەرۆكی دادگای فیدراڵی لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند



سەرۆكی دادگای فیدراڵی لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند و دەڵێت:”پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان کاری لە پێشینەی دادگای فیدڕاڵییە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24-3-2024. د.لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە بەغداد پێشوازیکرد لە دادوەر جاسم محەمەد عەبود سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی و ژمارەیەك لە دادوەرانی ئەندامانی دادگاکە و رایگەیاند، دەبێت کێشەکانی ھەرێم و بەغداد بە رێگەی گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.

هەروەها سەرۆکی دادگای فیدراڵیش ئاماژەی بەوەکرد، دادگای فیدراڵی بە یەك دووری لەگەڵ هەمووان دەوەستێت و پەرۆشی کارکردنە بە دەستور و یاسا. ئاماژەی بەوەشکرد، پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کارە لەپێشینەکانی دادگاکەیە.

جەختیشیکردەوە، دادگای باڵای فیدراڵی ئامادەیە بۆ کارکردن لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەئەنجامگەیاندنی ئەو مافانە لەژێر سایەی دەستوردا.

بزوتنەوەی گۆڕان: پێویستە دەستبەدابەشکردنی مووچە بکرێت
پێت بزوتنەوەی گۆڕان: پێویستە دەستبەدابەشکردنی مووچە بکرێت
نوێترین لێدوانی وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی مووچە
دوات نوێترین لێدوانی وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی مووچە
پەیوەندیدار