نوێترین لێدوانی وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی مووچە



بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، چاوەڕێ دەکەین ئەم هەفتەیە پارەی ماوە بۆ مووچە بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچە بکەین.

محەممەد عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند، له‌هه‌رێمی كوردستان 800 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر هه‌ن و مانگانه‌ پێویستمان به‌ 949 ملیار دیناره‌ بۆ مووچه‌.

راشیگه‌یاند، دیوانی چاودێری دارایی عێراق به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ن و كه‌مترین تێبینییان له‌سه‌ر ژماره‌ و ته‌مویله‌كان هه‌یه‌.

روونیشیكرده‌وه‌، كێشه‌ی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ولێر بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ داوای 949 ملیار دیناری كرد، له‌به‌رمابه‌ردا ئه‌وان پاره‌ی مووچه‌ی شه‌هیدان و كه‌سوكاری ئه‌نفال و زیندانه‌ سیاسییه‌كانییان كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تییان نه‌نارد.

ئاماژەی بەوەشکرد،”هه‌رێمی كوردستان مانگانه‌ به‌ فیعلی 949 ملیار دیناری بۆ مووچه‌ پێویسته‌، كه‌ ده‌كاته‌ 11 ترلیۆن و 388 ملیار دینار بۆ هه‌ر ساڵێك”.

 

 

 

سەرۆكی دادگای فیدراڵی لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند
پێشت سەرۆكی دادگای فیدراڵی لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانەوە هەڵوێستی خۆی راگەیاند
بەهۆی بارانبارینەوە سبەینێ لەم پارێزگایانە پشوو راگەیەندرا
دواتر بەهۆی بارانبارینەوە سبەینێ لەم پارێزگایانە پشوو راگەیەندرا
ەیوەندیدار