بانگ خوازی دیاری ئیمارات وەسیم یوسف تووشی شێرپەنجە بوو



لە دیمانەیەکی کورتدا بۆ کەناڵی سی ئێن ئێن، وەسیم پشتڕاستی کردەوە کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و ئێستا بە داردەست( گۆچان) بە ڕێگادا دەڕوات.

وەسیم یوسف لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەو ڤیدیۆ کلیپە بڵاوبووەوە، لە کۆمێنتێکی کورتدا بۆ سی ئێن ئێن بە زمانی عەرەبی دواو  وتی: وەرەمێکی شێرپەنجەیی هەیە، بەڵام بۆ ئێستا چاوەڕێی ئەنجامەکەی دەکەم، ئایا وەرەمەکە لە کام جۆرەیە.

وەسیم یوسف لە ڤیدیۆکەدا دەڵێت “مەسەلەکە ئەوەیە دەمەوێت ئەنجامەکان ڕوونیبکاتەوە کە وەرەمەکە پیسە یان پاک، ان شاءاللە بە پاکی دێتە دەرەوە و بنبڕ دەکرێت و بە ویستی خوا دەتوانم جارێکیتر بە قاچەکانی خۆم ڕێگا بکەم، چونکە ئیستا بە گۆچان ڕێدەکەم.

جێگای سەرنجە، وەسیم یوسف پێشتر پۆستی وتارخوێنی مزگەوتی شێخ زاید لە ئیمارات و وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی شێخ زایدی گەورەی وەرگرتووە.

لێرەوە ڤیدیۆکەی ببینە

دابەشكردنی نەوتەكەی عێراق بە 60 هەزار دینار دەستپێدەكاتەوە
پێشت دابەشكردنی نەوتەكەی عێراق بە 60 هەزار دینار دەستپێدەكاتەوە
فازڵ نەبی: عێراق نایەوێت دان بە پڕۆژەی هەژماری من بنێت
دواتر فازڵ نەبی: عێراق نایەوێت دان بە پڕۆژەی هەژماری من بنێت
ەیوەندیدار