فازڵ نەبی: عێراق نایەوێت دان بە پڕۆژەی هەژماری من بنێت



بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەی ھەژماری من زۆر گرنگە و دەتوانێ کێشەکانی دارایی نێوان ھەرێم و بەغدا چارەسەر بکات و دەشڵێت: عێراق نایەوێت دان بەو پڕۆژەیە بنێت، کە ھیچ کێشەیەکی نییە و دەتوانن سوودی زۆر باش لەو پڕۆژەیە وەرگرن.

دکتۆر فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕایگەیاندووە، پڕۆژەی ھەژماری منی حکومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر باشە بۆ ئەوەی بتواندرێت لەگەڵ بەغدا ھەر کێشەیەکی ھەبێت چارەسەر بکرێت و ھەماھەنگی دروست بکرێت، بۆیە ھەرێم و بەغدا بە گفتوگۆ ئەو گرفتە چارەسەر دەکەن.

وتوشیەتی، “عێراق نایەوێت دان بەو پڕۆژەیە بنێت، کە ھیچ کێشەیەکی نییە و دەتوانن سوودی زۆر باش لەو پڕۆژەیە وەرگرن، بۆیە ئەگەر بەغدا سوور بێت لەسەر ئەوەی ھەژماری من لە بانکی حکومی بکرێتەوە، دەکرێت ھەماھەنگی بکرێت و پڕۆسەکە جێبەجێ بکرێت، ئەگەر نا ئەو پڕۆژەیە ھیچ گرفتێکی یاسایی نییە و بەغدا ھاتووە بیانوو بە ھەرێمی کوردستان دەگرێت، ئەگەر نا ھیچ کێشەیەک بۆ بەغدا لەو پڕۆژەیەدا نییە”.

فازڵ نەبی ڕاشیگەیاندووە، ئەوەی ھەیە جگە لە بیانوو ھیچی دیکە نییە و ھەر بڕیارێکیش بدرێت مەبەستی سیاسی لەپشتە، ئەگەر نا ئەوە پڕۆژەیەکی زۆر باشە و دەتواندرێت سودی لێ وەربگیرێ و ئەو کێشەی ھەیە لەڕێگەی ئەو پڕۆژەیە و لەرێگەی گفتوگۆی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق چارەسەر بکرێت، بۆیە پێشبینی دەکرێت لەماوەیەکی نزیکدا ئەو گرفتە چارەسەر بکرێت .

جەختیشی كردۆتەوە، بڕیار ھەیە پێویستە مانگانە بەغدا بە ھەر جۆرێک بێت مووچەی خەڵکی کوردستان ڕەوانە بکات، بەڵام بۆ ئەوەی مووچە دوابخەن و ڕەوانەی نەکەن دێن بیانوو لە ئالیەتی ناردنی مووچە دەدۆزنەوە، بۆ نموونە داوای لیستی ھێزی ئەمنی لە ھەرێمی کوردستان دەکەن، کە دەزانن ھەرێم ناتوانێ ئەو کارە بکات و بۆیان ڕەوانە بکات، ئەگەر نا تاكو من خۆم لە بەغدا بووم ھیچ کاتێک لیستی ئەمنی بۆ ئێمە نەھاتووە بۆ ئەوەی مووچەیان دابین بکرێت.

 

بانگ خوازی دیاری ئیمارات وەسیم یوسف تووشی شێرپەنجە بوو
پێشت بانگ خوازی دیاری ئیمارات وەسیم یوسف تووشی شێرپەنجە بوو
مامۆستایان جارێكی دیكە بایكۆتی خوێندنیان ڕاگەیاند
دواتر مامۆستایان جارێكی دیكە بایكۆتی خوێندنیان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار