فەتلاوی: عێراق مووچەی ناردووە و حكومەتی هەرێم دەستی بەسەردا گرتووە



پەرلەمانتارێكی شیعە ڕایدەگەیەنێت، كاتی ئەوە هاتووە حكومەتی عێراق ئەو ئەڵقەیە هەڵوەشێنێتەوە كە كەوتۆتە نێوانی عێراق و فەرمانبەرانی هەرێمەوە و دەشڵێت: عێراق مووچەی ناردووە و حكومەتی هەرێم دەستی بەسەردا گرتووە.

حەنان فەتلاوی، پەڕلەمانتاری شیعە لە بەرنامەیەكی كەناڵی (الرابیعە) ڕایگەیاندووە، هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم دەڵێت: مووچەمان بۆ نەهاتووە لەكاتێكدا مانگانە پارە دەدرێتە حكومەتی هەرێم هەرجارەی بەشێوەیەك بەناونیشانی پێشینە و قەرز و هاوكاری و بەخشین و پشكی بودجە.

ڕاشیگەیاندووە، حكومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕەوانە كردووە، بەڵام حكومەتەكەیان دەستی بەسەردا گرتووە و دابەشی ناكات.

وتیشی، “كاتی ئەوە هاتووە حكومەتی عێراق ئەو ئەڵقەیە هەڵوەشێنێتەوە، كە كەوتۆتە نێوانی عێراق و فەرمانبەرانی هەرێمەوە و خۆی ڕاستەوخۆ مووچە بنێرێت بۆ فەرمانبەران و ئەوەش تاكە چارەسەرە”.

فەتلاوی جەختیشی كردەوە، گومانی زۆر هەیە لەسەر پاك نەبونی لیستی مووچەخۆرانی هەرێم، ئێوە وایدابنێن كە ئەمە راست نییە، با هەموو مووچەخۆرێك خاوەنی پەنجەمۆری خۆی بێت و ئیتر كێشەكە دەبڕێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی راپۆرتی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، هەرێم لە 2005 وە دەبوایە 54 ملیار دۆلاری داهاتەكانی بگەڕاندایەتەوە بۆ بەغدا، كە تائێستا نەیانكردووە لەكاتێكدا بەردەوام عێراق پارە و بودجەی بۆ ڕەوانە كردووە.

لەهەولێر خۆپیشاندانە و شەقامی ١٠٠ مەتری داخرا
پێشت لەهەولێر خۆپیشاندانە و شەقامی ١٠٠ مەتری داخرا
دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی دیکەی تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
دواتر دادگای فیدڕاڵی سکاڵایەکی دیکەی تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار