لە سبەینێوە لینکی دامەزراندن دەکرێتەوە



ئەنجومەنی خزمەتگوزاری عێراق رایگەیاند، ماوەی ٢١ رۆژ دامەزراندن لە هەموو وەزارەتەکانی حکومەت و کەرتی گشتی بۆ دەرچووە یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان دەکرێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی، ئەمڕۆ هەینی ئەنجومەنی خزمەتگوزاری عێراق هەلی دامەزراندنی بۆ دەرچووە یەکەم و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان دەکاتەوە و لە سبوینێوە دەست بە دابەشکردنی فۆڕمەکان دەکات،

ئاماژەیبەوەشکردووە، دامەزراندنەکە دەرچوانی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان هەڵگرانی بڕوانامەی باڵاش دەگرێتەوە، بە مەرجێک کۆپی بڕوانامەکانیان هی ساڵی ساڵانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ بێت و کۆنمرەی دەرچوونی لەسەر بێت و کارتی نیشتیمانی و کارتی نیشتەجێبوونی هەبێت.

ڕوونیشکراوەتەوە، لە سبەینێوە خوازیاران دەتوانن بەشێوەی ئۆنلاین و ئەلکترۆنی فۆڕمەکان پر بکەنەوە و داواکارییەکانیان پیشکەش بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە،حکومەتی عێراق لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین جار دەرگای دامەزراندنی بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان کردۆتەوە، تەنانەت هەندێک جار هەرێمی کوردستانیشی گرتۆتەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە چەندان ساڵە دامەزراندن لە هەرێم وەستاوە و چەندان جار خاوەن بڕوانامە باڵاکان و یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان خۆپیشاندانیان کردووە و دوای دامەزراندنیان کردووە، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ وەڵامێکی دڵخۆشکەر و ئاسۆیەک بۆ دامەزراندنیان دیار نییە.

لە ئەنجومەنی ئاسایش ڤیتۆ لەسەر بڕیارێکی تایبەت بە غەززە درا
پێشت لە ئەنجومەنی ئاسایش ڤیتۆ لەسەر بڕیارێکی تایبەت بە غەززە درا
بەناوی بردنی بۆ ئەوروپا ٤ دەفتەر دۆلاری لێ وەرگرتووە
دواتر بەناوی بردنی بۆ ئەوروپا ٤ دەفتەر دۆلاری لێ وەرگرتووە
ەیوەندیدار