مانگی ڕەمەزان دەرفەتێکە بۆ سوتاندنی چەوری ورگ



ماوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەرفەتێکە بۆ ڕزگاربوون لە کێشی زیادە و سووتاندنی چەوری ورگ، بەڵام دەبێت هەندێک ڕێنمایی جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لە ڕۆژوو وەربگریت.

بەپێی ماڵپەڕی “Medicinenet”، پێداچوونەوە بە ڕێگا کاریگەرەکان دەکەین بۆ ڕزگاربوون لە چەوری ورگ لە مانگی ڕەمەزاندا.

خۆراکی دروست

ژەمەکانی بەربانگ و پارشێو لە مانگی ڕەمەزاندا پێویستە ئەو خۆراکانەی تێدابێت کە دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و پرۆتین، هاوکات گرنگیدان بە کەمکردنەوەی خواردنی چەوری و شەکری تێر.

ئاو خواردنەوە

پێویستە دڵنیا بیت لە خواردنەوەی ئاوی زۆر لە ماوەی نێوان بەربانگ و پارشێو، چونکە ئاو یارمەتی سەرکوتکردنی ئارەزووی خواردن دەدات، جگە لەوەش جەستە توانای سووتاندنی چەوری کەڵەکەبووی زیاتر دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچەی سکدا، کاتێک شێدارییەکی باشی تێدابێت.

دوور بکەوەرەوە لە خواردنی سورکراوە و پرۆسێس کراو

زۆرجار خۆراکە سورکراوە و پرۆسێس کراوەکان ڕەخنەیان لێدەگیرێت بەهۆی بەرزی کالۆری و چەوری تێر و ڕێژەی خوێ، بۆیە باشترە لە مانگی ڕەمەزاندا بەتەواوی لەم خواردنانە دوور بکەویتەوە، جا چ بۆ پاراستنی کێش یان ڕزگاربوون لە چەوری ورگ.

وەرزشکردن

خۆراکی دروست بەبێ چالاکیی جەستەیی بەس نابێت بۆ دابەزاندنی کێش بە شێوەیەکی کاریگەر، بۆیە زۆر باشترە لە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژانە وەرزش بکرێت، دوای نانی بەیانی، بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک، ئەمەش یارمەتی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سووتانی چەوری لەش دەدات بە شێوەیەکی کاریگەرتر کێش دابەزێنێت.

خەوتن

پێویستە هەموو شەوێک لە مانگی ڕەمەزاندا بە ئەندازەی پێویست بخەویت، بەزۆری لە نێوان ٧ بۆ ٨ کاتژمێردا، چونکە کەمخەوی دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، بەهۆی کاریگەرییەکەی لەسەر هۆرمۆنەکانی ئارەزووی خواردن و هەستکردن بە برسێتی و تێربوون، بۆیە گرنگە گرنگی بە خەوتنی باش و ڕێکوپێک بدرێت بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی لەشێکی تەندروست لە مانگی ڕەمەزاندا.

مەندەلاوی: بە ئامانجگرتنی دادگای فیدراڵی ئاسایشی وڵات دەخاتە بەردەم هەڕەشە
پێشت مەندەلاوی: بە ئامانجگرتنی دادگای فیدراڵی ئاسایشی وڵات دەخاتە بەردەم هەڕەشە
زێڕ بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆمار کرد
دواتر زێڕ بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆمار کرد
ەیوەندیدار