زێڕ بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆمار کرد


نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە، بە جۆرێک ئەمە یەکەمجارە لەم مێژوودا هەڵکشانی لەو جۆرە بە خۆەوە ببینێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە دوو هەزار و 222 دۆلار، ئەمەش یەکەمجارە لە مێژوودا نرخی زێڕ بەو شێوەیە بەرزبێتەوە.

هەڵکشانی نرخی زێڕ بۆ دابەزینی بەهای دۆلار دەگەڕێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی دوێنی جیرۆم پۆڵ، سەرۆکی بانکی فیدراڵی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێدەچێت ئەمساڵ ڕێژەی سوود کەم بکەنەوە.

پۆڵ ئەوەشی خستەڕوو کە ئابووری ئەمریکا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و هەڵاوسانیش بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.

مانگی ڕەمەزان دەرفەتێکە بۆ سوتاندنی چەوری ورگ
پێشت مانگی ڕەمەزان دەرفەتێکە بۆ سوتاندنی چەوری ورگ
پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
دواتر پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
پەیوەندیدار