لاهور شێخ جەنگى پەیامێکى بە بۆنەى جەژنى نەورۆز بڵاوکردەوە



لاهور شێخ جەنگى لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لە گەلی کورد دەکات و دەڵێت، ‎رێگاکانی هەستانەوەی دوای کەوتن و شکست زۆرن خێراترینیان ئەوەیە بکەرە سەرەکییەکان دان بە شکستدا بنێن.

لاهور جەنگی ئەمڕۆ لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند، دوای پتر لە 33 ساڵ دەرفەت، لە ناو شکستێکی قووڵدا دەژیەت، شکستێک کە بەرهەمی عەقڵیەتێکی خۆسەپێن و گوێنەدان بووە بە خواست و ئیرادەی خەڵک،

وتیشی، ‎خۆم لە هیچ بەرپرسیارێتیەک لانادەم، لام سەیرە دەسەڵاتداران هێشتا لەبری دانپێدانان بە شکست پاسا و ریز دەکەن، بە رای ئێمە ئەم ئینکارییە بەشێکی گەورەی تۆخکردنەوە و بەردەوامیدانە بە شکست،

ئاماژەی بەوەشداوە، ‎نموونەی ئەو گەل و ئەزموونانەی شکستیان گۆڕیوە بۆ سەرکەوتن لە مێژوودا زۆرن و ئێمە دەبێت ئەو ئیرادەیەمان هەبێت، کە سنورێک بۆ ئەم شکستەی حوکمڕانی دابنێین و سەرەتایەکی نوێ دەست پێ بکەین.

لاهور شێخ جەنگى لە درێژەی پەیامەکەیدا دەڵێت، ‎ کەی رەوایە هەرێمێک نەوتی هەبێت، داهاتی نێوخۆیی زۆری هەبێت، نەتوانرێ مووچە لە کاتی خۆیدا بدرێ؟، رێگاکانی هەستانەوەی دوای کەوتن و شکست زۆرن خێراترینیان ئەوەیە بکەرە سەرەکییەکان دان بە شکستدا بنێن، بۆ ئەوەی بتوانن لە واقعی خۆیان تێبگەن جا بە خۆ گۆڕین یان چۆڵکردنی کورسی و دەسەڵات، بریاری یەکلاکەرەوەم داوە بەشێك بم لە ئیرادەی هەستانەوە

ڕاشیگەیاند، ‎پاش چەند سالێک چوونە دەرەوە یان وەدەرنانم لەو حزبەی کە هەموو تەمەنی گەنجێتیم تێدا سەرفکرد ئێستا وێنەی حوکمڕانی، هەڵە و هەل و دەرفەتەکان رونتر دەبینم و مەبەستمە بەشێک بم لە چارەسەر و گۆڕانکاری

دەشڵێت، هێشتا دیار نییە دەسەڵاتدارانی هەرێم هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن یاخود نا؟ کە ئەمە هەر متمانەی خەڵکی خۆمانی بە دەزگا نیشتیمانیەکان کەم نەکردوە، بەڵکو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کە هیوای زۆریان لەسەر هەرێم و ئەزمونەکەی هەڵچنیبوو ئێستا بێزارن، ئەمە دەبێت کۆتایی پێ بێت و سەرەتایەکی تازە دەست پێبکرێ، ئێمە دەمانەوێ بە ئیرادەیەکی گەورەوە بەشێک بین لەو سەرەتا تازەیە.

هەپەگە تێكشكاندنی 15 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیای ڕاگەیاند
پێت هەپەگە تێكشكاندنی 15 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیای ڕاگەیاند
قوباد تاڵەبانی: هیوادارم ئەم جەژنە هاندەرمان بێت کوردانە بیر بکەینەوە
دوات قوباد تاڵەبانی: هیوادارم ئەم جەژنە هاندەرمان بێت کوردانە بیر بکەینەوە
پەیوەندیدار