هەپەگە تێكشكاندنی 15 فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی توركیای ڕاگەیاند



هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایدەگەیەنێت، لە مانگی 2ی ئەمساڵەوە هێزەکانیان 15 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیایان خستووەتە خوارەوە و دوایین فڕۆکەش لە 1ی مانگی 3 بووە.

هەپەگە، کە باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە، لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سیستەمی مووشەکی نوێیان دەستکەوتووە، کە یارمەتیان دەدات فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بخەنە خوارەوە بەبێ ئەوەی کاریگەری لەسەریان هەبێت.

ئاژانسی هەواڵی (فۆرات) گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردۆتەوە، کە بە وتەی خۆی گرتەی فرۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیایە.

هەرچەندە تا ئێستا حکومەتی تورکیا وەڵامی ئەو بانگەشانەی هەپەگەی نەداوەتەوە، بەڵام ماڵپەڕی (تی ئاڕ تی هابەر) سەر بە دەوڵەتی تورکیا بڵاویکردەوە، یەکێک لە سەرکردەکانی باڵی گەنجانی پەکەکە بەناوی ‘ڕۆژدە بیلەن’ لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە شارۆچکەی پێنجوین لە سنوری سلێمانی کوژراوە، بەڵام ئاماژە بەكاتی هێرشەكە نەدراوە.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا تورکیا لە شەڕی دژ بە پەکەکەدا لە ناو خاکی هەرێمی کوردستاندا، سەنگی خستووەتە سەر هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هاوكات بەهۆیەوە چەندین هاووڵاتی مەدەنی كوژراون و بریندار بوون و زیان بە ناوچە گوندنشینەكان كەوتووە.

 

کەشناسی : بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
پێشت کەشناسی : بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە
لاهور شێخ جەنگى پەیامێکى بە بۆنەى جەژنى نەورۆز بڵاوکردەوە
دواتر لاهور شێخ جەنگى پەیامێکى بە بۆنەى جەژنى نەورۆز بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار