لە كەرنەڤاڵی نەورۆزی ئاكرێ‌ نوێنەری 40 وڵات بەشداری دەكەن



لە كاتژمێر 6:50 خوولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ كەرنەڤاڵی نەورۆزی ئاكرێ‌ دەستپێدەكات بە بەشداری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ئامادەبوونی نوێنەرانی 40 وڵات.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە كەرنەڤاڵەكەدا، كە دوای كاتی بەربانگ ئەنجام دەدرێت، 350 مەشخەڵ بە شاخی ئاكرێدا بەرزدەكرێتەوە و ئێوارە خوانێكیش بۆ نوێنەر و كونسوڵی وڵاتان ئامادە كراوە.

كەمێك لەمەورە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئاكرێ‌ بۆ بەشداری لە کەرنەڤاڵی نەورۆز و وابڕیارە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کونسوڵ و نوێنەرانی دیپلۆماسی وڵاتان و هاووڵاتییان ئاگری نەورۆز بکرێتەوە و پەیامێکیش پێشکەش بکات.

 

لە دهۆك 200 ملم باران باریوە
پێت لە دهۆك 200 ملم باران باریوە
دادگای فیدڕاڵی دەربارەی بڕیارەكانی هۆشداری توند دەدات
دوات دادگای فیدڕاڵی دەربارەی بڕیارەكانی هۆشداری توند دەدات
پەیوەندیدار