لە دهۆك 200 ملم باران باریوە



شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، تەنها بەم شەپۆلی باران بارینە 200 ملم باران لە دۆهك باریوە بۆیە بەو جۆرە لافاو ڕوویداوە و دەشڵێت: “بە هەموو وەرزی باران بارینی 2021-2022 تەنها 249 ملم باران باریبوو”.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە دھۆک تا ئێستا لەماوەی ئەم شەپۆلەدا 200 ملم باران باریوە لەكاتێكدا بە هەموو وەرزی بارانبارینی 2021 – 2022 لە شاری دھۆک تەنھا 249 ملم باران باری.

ڕوونیشی كردەوە، لە زاوێتەی پارێزگای دھۆک لوتکەی زۆرترین باران بووە 277 ملم تۆمارکراوە .

ئەو شارەزایەی كەشناسی بە پشت بەستن بە ئاماری وێستگەكانی كەشناسی هەرێم بڕی باران بارین لە ناوەندی پارێزگاکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان بڵاودەكاتەوە، كە لە سلێمانی 63.3 ملم و ھەڵەبجە 65.2 ملم و ھەولێر 36.8 ملم کەرکوک 19 ملم بووە.

 

سەعدی پیرە: كوردستان بەشێكە لەعێراق و پێویستە مووچەی هەرێم بەنیشتمانی بكرێت
پێت سەعدی پیرە: كوردستان بەشێكە لەعێراق و پێویستە مووچەی هەرێم بەنیشتمانی بكرێت
لە كەرنەڤاڵی نەورۆزی ئاكرێ‌ نوێنەری 40 وڵات بەشداری دەكەن
دوات لە كەرنەڤاڵی نەورۆزی ئاكرێ‌ نوێنەری 40 وڵات بەشداری دەكەن
پەیوەندیدار