سەعدی پیرە: یەکێتی پابەندە بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا



وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بڵاوکردەوە و دەڵێت:” یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ ی ٦ ی ٢٠٢٤ وەکو لەلایەن سەرۆکی هەرێم بڕیاری لەسەر دراوە”.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا روونکردنەوە دەدات و دەڵێت :” یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ ی ٦ ی ٢٠٢٤ وەکو لەلایەن بەڕێز سەرۆکی هەرێم بڕیاری لەسەر دراوە”.

دەشڵێت:”یەکێتی رای وایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان باشترین ڕێگایە بۆ قووڵکردنەوەی زیاتری دیموکراسی و تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوخۆ و ناوچەکە بە گشتی”.

راشیگەیاندووە، چالاککردنەوەی پەرلەمان گرنگە بۆ ئەنجامدانی ئەرکە یاسایی و سەرەکییەکانی و چارەسەرکردنی کێشەو گرفتە فرە رەهەندەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

ئامینا زکری: پارتی سنوورێک بۆ ملهوڕی و بڕیارە نایاساییەکانی دادگای بەناو فیدراڵی دادەنێت
پێشت ئامینا زکری: پارتی سنوورێک بۆ ملهوڕی و بڕیارە نایاساییەکانی دادگای بەناو فیدراڵی دادەنێت
لەبارەی دروستبوونی لافاو هۆشداری دەدرێت بە هاووڵاتییان
دواتر لەبارەی دروستبوونی لافاو هۆشداری دەدرێت بە هاووڵاتییان
ەیوەندیدار