ئەمریکا: نیگەرانین لە بریاری پارتی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان



باڵيۆزى ئه‌مريكا له‌ عێراق رایگەیاند،نیگەرانین لە ڕاگەیاندنی پارتی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان. دەشڵێت:” داوا لە حکومەتی عێراق و هەرێم دەکەین دڵنییایی بدەن کە هەڵبژاردنەکان ئازاد و دادپەروەر و شەفاف و متمانەپێکراو دەبن”.

ئەلینا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مريكا له‌ عێراق رایگەیاندووە، هەموو خەڵکی هەرێمی کوردستان پێویستە دەنگیان هەبێت لە بڕیاردان لە سەر داهاتوویان.- ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمه‌ریكا لە عێراق.

ئەمڕۆ دووشەممە، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە و تێیدا بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ڕاگەیاند کە بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، بە بەرژەوەندی گەل و نیشتمانەکەمانی دەزانین كە پارتیمان نەچێتە ژێر باری پەسەند کردنی بریاری نادەستوریی و سیستەمێکی سەپێنراو لە دەرەوەی ئیرادەی گەلی هەرێمی كوردستان و دامەزراوە دەستورییەکانی و بەشداری هەلبژاردنێک نەكات کە بە نایاسایی و نادەستوری و لەسایەی سیستەمیکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت.

لەبارەی دروستبوونی لافاو هۆشداری دەدرێت بە هاووڵاتییان
پێشت لەبارەی دروستبوونی لافاو هۆشداری دەدرێت بە هاووڵاتییان
بڕی 42 هەزار تەن برنجی تایلەندی بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان گەیشت
دواتر بڕی 42 هەزار تەن برنجی تایلەندی بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان گەیشت
ەیوەندیدار