بڕی 42 هەزار تەن برنجی تایلەندی بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان گەیشت



وەزارەتی بازرگانی عێراق گەیشتنی کەشتییەک برنجی تایلەندی بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان ڕادەگەیەنێت، كە بڕی (٤٢ هەزار) تەن برنجی هاوردەكردووە بۆ سەبەتەی خۆراک.

کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک لە وەزارەتی بازرگانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، کەشتیی (SPAR INDUS)ی باركراو بە (42) هەزار تەن برنجی تایلەندی بۆ سەبەتەی خۆراک گەیشتۆتە بەندەرەكانی عێراق.

ئەندازیار لما هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە، ئاماژەی بەوەکردووە، کەشتییەکە گەیشتووەتە ناوچەی گەیاندن لە بەندەری ئوم قەسر و برنجی بارکردووە بۆ ئەوەی وەک بەشێک لە ماددەكانی بەشەخۆراك ئامادەبکرێت بۆ دابەشكردنی.

ڕوونیکردووەتەوە، تیمێکی پشکنەری تاقیگەیی لە بەشی کۆنترۆڵی جۆریی کۆمپانیاکە لە کاتی گەیشتنیدا چوونە سەر کەشتییەکە بۆ وەرگرتنی نمونەی برنج بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی سەرەتایی و دواتر ناردنی مۆدێلەکان بۆ تاقیگەی بەشی کۆنتڕۆڵی کوالێتی ناوەندی کۆمپانیاکە لە بەغدا بۆ تاقیکردنەوەکانی دیكە و دڵنیابوون لە گونجاوی بۆ خواردنی مرۆڤ پێش دەستپێکردنی ڕێكارەكانی ناردنی بۆ بریکارەکان.

May be an image of 1 person and text

ئەمریکا: نیگەرانین لە بریاری پارتی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
پێشت ئەمریکا: نیگەرانین لە بریاری پارتی بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان
دارایی هەرێم داوای لیستی مووچەی مانگی 3 بە عەرەبی دەكات
دواتر دارایی هەرێم داوای لیستی مووچەی مانگی 3 بە عەرەبی دەكات
ەیوەندیدار