دارایی عێراق ڕوونكردنەوەیەك لەسەر دابەشكردنی مووچە بڵاودەكاتەوە



وەزارەتی دارایی عێراق ئەو تۆمەتانە ڕەتدەكەنەوە، كە باس لە دواكەوتنی شایستە داراییەكانی چەند چین و توێژێك دەكەن و ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتەكە بەرپرسە لە دابەشكردنی مووچەی سەرجەم چین و توێژەكان لەكاتی دیاریكراوی خۆیاندا.

وەزارەتی دارایی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرجەم ئەو تۆمەتانە ڕەتدەكەنەوە، كە باس لە دواكەوتنی شایستە داراییەكانی خانەی بەساڵاچووان و بێسەرپەرشتان دەكەن.

ڕاشیگەیاندووە، وەزارەتی دارایی لە ڕێگەی فەرمانگەی ژمێریارییەوە، بەرپرسە لە پارەداركردنی سەرجەم ئەو بانكانەی، كە مووچە و شایستەی دارایی بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاودێریی كۆمەڵایەتییان لە ئەستۆیە.

جەختیشی كردۆتەوە، وەزارەتەكە بەرپرسە لە دابەشكردنی مووچە و شایستە داراییەكان لە كاتی خۆیاندا و بەبێ دواكەوتن بۆ سەرجەم چین و توێژەكان.

ئەمەش لە كاتێكدایە، لە ئێستادا مووچەخۆرانی عێراق مووچەی مانگی دوویان وەرگرتووە و وەزارەتی دارایی ئامادەكاریی دەكات بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ، بەڵام هێشتا مووچەی مانگی 2 لە هەرێم دابەش نەكراوە و چارەنووسی موچەی 3 مانگی كۆتایی ساڵی ڕابردووش نادیارە.

مامۆستایانی ناڕازی دوابڕیاریان دژی دابەشنەكردنی مووچە ڕاگەیاند
پێت مامۆستایانی ناڕازی دوابڕیاریان دژی دابەشنەكردنی مووچە ڕاگەیاند
یەکێتی لەسەر بڕیارەکەی پارتی هەڵوێستی خۆی ڕادەگەیەنێت
دوات یەکێتی لەسەر بڕیارەکەی پارتی هەڵوێستی خۆی ڕادەگەیەنێت
پەیوەندیدار