ئایا نان پەیوەندی بە کێشی زیادەوە هەیە؟



بەشێکی زۆری خەڵک پێیان وایە وازهێنان لە نان یارمەتیدەری دابەزاندنی کێش دەدات، بەڵام پزیشکێک جەخت لەوەدەکاتەوە کە ئەم باوەڕە هەڵەیە.

د. یولیا چیخۆنینا پسپۆڕی خۆراکی ڕووسی ئاشکرای کرد، ئەو باوەڕەی کە خەڵک پێیان وایە ئەگەر واز لە نان بهێنن کێشیان دادەبەزێت، هەڵەیە.

ڕوونیشیکردەوە، کاریگەرترین ڕێگا بۆ دابەزاندنی کێش وازهێنانە لە شەکر و بەرهەمە شیرینییەکان، کە جگە لە ئارد، ڕۆن و چەورییەکی زۆری تێدایە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێکی دیکەش لە خەڵک پێیان وایە نانی تازە زیان بە گەدە دەگەیەنێت، بەڵام ئەم باوەڕەش هەڵەیە و پێویستە بەکارهێنانی تەنها بۆ ئەو کەسانە سنووردار بێت کە بەدەست نەخۆشییەکانی گەدە و ڕیخۆڵەوە دەناڵێنن، هەروەها ئەو بیرۆکەیەی کە نانی تۆست تەندروستترە لە نانی ئاسایی، ئەمەش بۆچوونی جیاوازی لەسەر هەیە.

وتیشی، نانی بۆر ناتوانرێت بە تەندروستتر لە نانی سپیش ​​هەژمار بکرێت، چونکە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ جۆری ئەو ئاردەی کە بۆ دروستکردنی بەکاردێت.

هۆکارەکانی شکستی دەسەڵاتی کوردی
پێشت هۆکارەکانی شکستی دەسەڵاتی کوردی
کەشناسی: تاوە باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
دواتر کەشناسی: تاوە باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
پەیوەندیدار