کەشناسی: تاوە باران و هەورە بروسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە



کەشناسی ڕایگەیاند ئەو شەپۆلی بارانبارینەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە تا سبەینیش بەردەوام دەبێت و لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرماشدا خێرایی با زیاد دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەریمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا، لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری دابارین زیاد دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان و پارێزگای دهۆک.

ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ پلەی گەرما 3-5 پلە نزم دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ سێشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەردەوامی نمە باران لەکاتەکانی بەیانیدا پاشان کەشەکە بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرێم و لە نیوەرۆدا تاوە بارانەکە تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە.

کەشناسی ڕوونیشێکردەوە کە بڕی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان زیاتر دەبێت.

ڕاشیگەیاند، کاریگەری ئەم شەپۆلە تاکاتەکانی درەنگانی شەو بەشێوەی جیاجیا بەلاوازی بەردەوام دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکانی سنووری ڕۆژهەڵات.

ئاماژەشیدا بەوەی تاکوو کاتەکانی دوایی نیوەڕۆی سێشەممە ئەگەری چالاکبوونی با هەیە بۆ سەرووی 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و لەناوچەکانی گەرمیان خێرای با زیاتر دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 16

سلێمانی :15

دهۆک : 15

زاخۆ : 15

هەڵەبجە : 17

کەرکووک : 19

سۆران : 16

حاجی ئۆمەران : 6

گەرمیان : 20

ئایا نان پەیوەندی بە کێشی زیادەوە هەیە؟
پێت ئایا نان پەیوەندی بە کێشی زیادەوە هەیە؟
چەند فەرمانگەیەکی دیکە بایکۆتیان ڕاگەیاند
دوات چەند فەرمانگەیەکی دیکە بایکۆتیان ڕاگەیاند
پەیوەندیدار