منداڵێك بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا



لە شارەدێی پیرەمەگروون لە سلێمانی منداڵێك بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە گەڕەکی ئاسۆس لە سنووری پیرەمەگروون منداڵێکی تەمەن 6 ساڵ گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكان، تراکتۆرێک لە منداڵێکی تەمەن 6 ساڵی داوە و بە سەختی برینداری کردووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

لە ئێستادا تەرمی منداڵەكە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و دواتر رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە.

 

بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی نایاسایی فەیسبووک و ئینستاگرام دەدرێنە دادگا
پێشت بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی نایاسایی فەیسبووک و ئینستاگرام دەدرێنە دادگا
نرخی مریشك هەرزان بوو
دواتر نرخی مریشك هەرزان بوو
ەیوەندیدار