نرخی مریشك هەرزان بوو



نرخی کیلۆیەک مریشک بەراورد بە دوو هەفتەی رابردوو نرخەکەی دابەزینی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و زیاتر لە هەزار دینار هەرزان بووە.

ئەمڕۆ یەك شەممە، نرخی یەک کیلۆ مریشک بۆ ۲ هەزار و 800 دینار دابەزی، ئەم نرخە لە کاتێکدایە، لە ماوەی ڕابردوو نرخ یەک کیلۆ مریشک چووە ٤ هەزار دینار.

محەمەدی مریشك فرۆش لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ماوەی دوو ڕۆژە نرخی مریشك ڕووی لە دابەزین كردووە و ئەمڕۆش زیاتر دابەزی و نرخی یەك كیلۆ مریشكی زیندوو بە 2 هەزار و 800 دینارە.

ڕاشیگەیاند، هۆكاری دابەزینی نرخی مریشك دەگەڕێتەوە بۆ زۆربوونی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكان و خستنەبازاڕی مریشك و هەروەها بەهۆی بێ‌ مووچەییەوە هاووڵاتیان خواستیان زۆر لەسەر كڕینی نییە.

منداڵێك بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
پێشت منداڵێك بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا
بەرماوەی 4 كەس!<br>“دیاردەیەكی ناشرینی هاووڵاتیان لە چێشتخانە و سفرەی ماڵەكان”
دواتر بەرماوەی 4 كەس!<br>“دیاردەیەكی ناشرینی هاووڵاتیان لە چێشتخانە و سفرەی ماڵەكان”
ەیوەندیدار